ئەو شەش گرفتەی لەناكاو لە ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، لە كوردیو بزانە

شەممە, 21 تەمموز 2018 08:18

 

زۆربەی شۆفێران رووبەرووی گرفتی باو دەبنەوە لەئۆتۆمبیلەكانیاندا بەھۆی كەم شارەزایی لەبواری چاكسازی ئۆتۆمبیلدا نازانن كێشەی ئۆتۆمبێلەكانیان چیە، بۆیە پێویستە شۆفێر زانیاری لەسەر شەش جۆر لەگرفت لە ئۆتۆمبێل هەبێت كاتێك دروست دەبێت.


ئەو شەش گرفتەی لەناكاو لە ئۆتۆمبێل دورست دەبێت:


1/ لەكاتی ڕۆیشتندا بەردەوام ئۆتۆمبیل دەیبڕێت دواتر مەكینەكە دەوەستێت، ئەمەش ھۆكارەكەی گیرانی فلتەری بەنزین و تێكچوونییەتی كەبەشێكی بەرپرسە لەپاڵاوتنی بەنزینەكە بەر لەچونە ژووری سوتان لەنێو مەكینەدا.

2/ بونی دەنگێك لەژێر مەكینەكەدا ئەمەش ھەندێ جار دەنگەكە زۆرە و دەریدەخات كە ئەگزۆزەكە كون بووە یان شكاوە كەبەرپرسە لەدەركردنی پاشماوەكانی سوتان بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبیلەكە.


3/ نەمانی كێشی ئۆتۆمبیلەكە و ھەستكردن بەبڕینی ئەمەش ھۆكارەكەی ئەوەیە كەپلاكەكان تێكچون.


4/ لەرینەوەی ئۆتۆمبیلەكە لەكاتی ئیستۆپ كردندا: ئەمشە گرفتێكە بەھۆی تێكچونی دیسكی ئیستۆپەكان و داخورانی بانسەكان و بچڕانی كێبڵی ئیستۆپەكەوەیە.


5/ لەرینەوەی ئۆتۆمبیلەكە دوای خێرایی ١٠٠ كیلۆمەتر: گرفتێكی ئاساییە و پێویستی بەدووبارە بڵانس كردنەوە ھەیە بۆ تایەكان لەپێناو پاراستنی ھاوسەنگیدا.


6/ بەرزبونەوەی پلەی گەرمای مەكینەكە (حەماوە) ئەمەش تا دەگاتە كوژاندنەوەی لەناكاوی ئۆتۆمبیلەكە كەھۆكارەكەی كەمی ئاوی رادێتەرەكەیە كەبەرپرسە لەساردكردنەوەی مەكینەكە یان راوەستانی پانكەی رادێتەرەكە كەرۆڵی گرنگ دەبینێت لەساردكردنەوەی مەكینەكەدا.

 

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
س ب