چۆن دەزانیت كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكەت سفر كراوەتەوە؟

یەک شەممە, 22 تەمموز 2018 07:53

 

ژمارەی كیلۆمەتری ڕۆیشتوی ئۆتۆمبێل، یەكێكە لەو شتانەی كە پێویستە هەموو كەس پێش كڕینی هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتوو بیزانێت، چونكە دیاریكردنی كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكە یەكێكە لەپێوەرە هەرە گرنگەكان بۆ دیاریكردنی ئاستی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ نرخی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كەم ڕۆشتون لەسەر شەقامەكان، ئەوە نرخیان گرانترە، بۆیە هەندێك لەبازرگانەكانی ئۆتۆمبێل یاری بەكیلۆ مەتری ئۆتۆمبێلەكان دەكەن و ژمارەكەی كەمدەكەنەوە، بۆ زانین و ئاشكراكردنی ئەم فێڵە دەتوانین بەهۆی ئەم چەند ڕێگایەوە، كیلۆمەتری ڕۆشتوی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەكە بزانین، كە ئەمانەن:

 

1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكە: هەموو ئۆتۆمبێلێك لەداشبۆردەكەیدا كۆمەلێك ژمارە هەیە كە گێچی بەنزین و خێرایی و گەرمی و كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكەی تێدایە، پشكنین بۆ ئەم بەشە بكە و دڵنیابەرەوە هیچ بورغویەك یان بەشێكی نەكرابێتەوە یان بەشێكی لەكار نەخرابێت، ئەگەر جۆرە گۆرانكاڕیەكت بەدیكرد، ئەوە بزانە دەستكاری كیلۆمەتری كراوە.

2- پشكنینی تایەكان: ئەگەر ئۆتۆمبێلێك ژمارەی ڕۆشتنی كیلۆ مەترەكەی 4000 هەزار بوو، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تایەكانی لەو پەڕی باشی و نوێیدایە، بۆیە پێویستە قوڵی گۆیەكان لە 1.5875 ملم كەمتر نەبێت.

3- داوای وەرەقەی زانیاری بكە: داواكردنی وەرەقەی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگە، چونكە لەكاتی سەیركردنی هەر كوژانەوە یان دەستكاریكردنێكت بەدیكرد، ئەوە گومانت لەزانیارییەكان هەبێت و دڵنیابە بۆ مەبەستێك ئەو زانیاریانە دەستكاریكراوە.

4- پێی بەنزین ئیستۆپ: لەبەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا، پشكنین بۆ پێی بەنزین و ئیستۆپ بكە، ئەگەر سەیرتكرد ئۆتۆمبێلەكە زۆر كەم ڕۆیشتوە، بەڵام پێی بەنزین و ئیستۆپەكە زیاتریان لێخوڕاوە، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆمەترەكەی كراوە.

5- بەراورد لەنێوان تەمەنی ئۆتۆمبێل و ڕۆشتنی بكە: ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی ئاسایی ساڵانە 19000 كیلۆ مەتر دەبڕێت، لەحاڵەتێكیشدا تەمەنی ئۆتۆمبێلەكە 5 ساڵ بوو، ئەوە پێویستە كیلۆمەتری ئۆتۆمبێلەكە نزیكەی 95000 كلیۆمەتر بێت، ئەگەر هەستت بەجیاوازیەكی زۆر كرد، ئەوە دڵنیابە دەستكاری كیلۆمەتری ڕۆشتوی ئۆتۆمبێلەكە كراوە.

 

 

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
س ب