گرنگی سەری گوسپەی ئۆتۆمبێل چییە؟

25/07/2018 - 11:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

بێگومان تایەی ئوتومبێل یەكێكە لەبەشە سەرەكییەكانی ئۆتۆمبێل و بەبێ ئەو ناجوڵێت، بۆیە دەبێ هەموو كات پارێزگاری لێ بكەیت و گرنگی پێ بدەیت بەوپێیەی سەلامەتی تایەكان زامنی سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینان دەكات، چونكە پشتگوێ خستنی توشی ڕووداو و تەقین و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەكەت دەكات.

 

سەری وەلفی هەوای تایەكان كەلەلای خۆمان بەسەری گوسپە ناسراوە، ئەركێكی هەیە ئەویش پاراستنی فشاری تایەكانە بەوپێیەی بەهۆی تێپەربوون و ڕۆشتنەوە بەنێو شەقامە جۆراوجۆرەكاندا پیسی و خۆڵ و تۆز دەچێتە سەر وەلفەكە و ڕەنگە ببێتە هۆی دزەكردنی هەوا و دابەزاندنی بەردەوامی هەوای نێو تایەكان، بۆیە ڕێنمایی دەدرێت بەردەوام سەری وەلفەكان دابخرێت بەهۆی ئەو ڕۆڵە گرنگەی دەیبینێت بۆ پاراستنی وەلفی هەوای تایەكان و ڕێگری لەتێكچوونی، ئەوانەش كەپێوەی نیە هەوڵ بدرێت بۆی بكڕیت و بیبەستیت بەتایبەت لەكاتی گەشتەكاندا.

 

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب