هۆكارە سەرەكییەكانی بۆنی بەنزین لەناو ئۆتۆمبێلەكەت لەكوردیو بزانە

26/07/2018 - 12:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 



ھەندێك جار تێبینی دەكەیت لەدوای بەنزین تێكردن یان لەگەشتكردن لەڕێگا خۆڵەكاندا بۆنێكی ناخۆشی بەنزین دێت ئەمەش چەندین ھۆكاری ھەیە، لەوانەش:

 


١. دزەكردنی بەنزین بۆ رووپۆشی سەری تانكی بەنزین لەكوشنی دواوەی ئۆتۆمبیلەكە.
٢. گیرانی فلتەری بەنزین .
٣. دزەكردنی بەنزین لەبەخاخەكانەوە.
٤. دزەكردن لەبۆری بەنزینی نێو ئۆتۆمبیلەكە لەخوارەوە لەتانكیەوە بۆ نێو پستۆن .
٥. دزەكردن بەھۆی تەواو داخستنی تانكیەكە یان بونی گرفتێك لەلاستیكی سەر رووپۆشەكەیدا.
٦. دزەكردنی بەنزین لەتانكەكە و ئەمەش بەداخوران یان كونبونی لاتەنیشتەكانی.
٧. گیرانی بۆری ھەوای تانكیەكە .
٨. زیادپڕبونی كابرێتەرەكە بەھۆی گرفتێكەوە .
٩. دوایەمینیان مەترسیدارە ئەویش بۆنكردنی بەنزینە لەكاتی ئیشپێكردنی تەبریدەكەدا ئەمەش ئاماژەیە بۆ دزەكردنی بەنزینەكە لەنێو مەكینەدا.

 

 

 

 

سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
س ب