لەبارەی فیراری ئەمانە بزانن

29/07/2018 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كۆمپانیای فیراری تایبەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل بەنیازە بەمزوانە بەرهەمێكی نوێی بخاتە بازاڕەوە كە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بە پێشبڕكێیەو بە وزەی كارەبا كار دەكات. 

ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ئۆتۆمبێلی (پیناین فارینا) ی كارەباییدا ئەوەیە كە لە ماوی كەمتر لە دوو چركەدا خێراییەكەی لە سفرەوە دەگاتە (100) كیلۆمەتر لە سەعاتێكداو بارگاوی كردنەوەی تەواوی پاتریەكەیشی تەنیا (15) خولەك دەخایەنێت كە یەك جار بارگاوی كردن بەرگەی بڕینی (500) كیلۆمەتر رێگە دەگرێت، ئەوپەڕی توانای خێراییەكەیشی (402) كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

 

 

ئـ . كـ