بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت بەنزین كەمتر خەرج بكات، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكە

30/07/2018 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل چەند رێگایەك بۆ كەمتر خەرجكردنی سوتەمەنی لەرێی چەند ھەڵسوكەوتێكەوە كەشۆفێران جێبەجێی بكەن دەخاتەڕوو كە بەوهۆیەوە ئۆتۆمبێل بەنزین كەمتر خەرج دەكات.

 

ڕێنمایی دەدرێتە شۆفێران كە هۆشیاریان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە هەبێت تاوەكو لەڕێگایەوە بتوانن وا بكەن ئۆتۆمبێلەكانیان بەنزین كەمتر خەرج بكات.



1/ ناڕێكی لەچاكسازی ئۆتۆمبیلدا دەبێتە ھۆی زیاتر سەرفكردنی بەنزین بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠%.


2/ تەبریدی ئۆتۆمبیل بەرێژەی ١٠ بۆ ٢٠ % زیاتر بەنزین سەرف دەكات.


3/ كەمی فشاری ھەوا لەنێو تایەكان بەرێژەی ٧٠% بەنزین زیاتر سەرف دەكات كاتێ لەخێرایی ١٣٠ كیلۆمەتر بۆ سەعات بڕۆیت.


4/ چارەسەر نەكردنی گرفتی ھەستەوەری ئۆكسجین ٤٠% سوتەمەنی زیاتر سەرف دەكات.


5/ زیادبونی خێرایی لە ١٠٠ بۆ ١٤٠ ئەوا ٣٠% سوتەمەنی زیاتر دەكات.


6/ ھێواشكردنەوە لە ١٠٠ بۆ ٩٠ ئەوا سەرفكردنی سوتەمەنی بەرێژەی ١٠% زیاتر دەكات.


7/ ھەموو ٤٥ كیلۆگرام بار كەئۆتۆمبیلەكە سەرفی بكات رێژەی ٢% زیاتر سوتەمەنی سەرف دەكات.


8/ زەیتی چڕ سوتەمەنی بەرێژەی ٣% زیاتر دەكا.

 

 

 

 

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
س ب