ئەنجامدانی هەڵەیەك، شۆفێر و سەرنشینەكانی دەخاتە مەترسیەوە

02/08/2018 - 13:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

بەشێك لە شۆفێران كاتێك ئۆتۆمبێلەكانیان بەجێدەهێڵن جامەكانی دادەخەن، ئەوەش دەبێتەوە هۆی ئەوەی گازێكی زۆر لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا پەنگ بخوات و كارەسات بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 

بەگوێرەی توێژینەوەكان پسپۆڕەكانی بواری سەلامەتی هاتوچۆ هۆشداری دەدەنە شۆفێران كاتێك لەئۆتۆمبێلەكانیان دادەبەزن، كەمێك جامی ئۆتۆمبێلەكە بكەنەوە تاوەكو لێیەوە هەوابگۆڕدرێت.

 

پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر شوێنەكە هەتاو نەبێت 400 بۆ 800 میلیگرام بەنزین لەناو ئۆتۆمبێلەكە كۆدەبێتەوە‌، ئەگەر شوێنەكەش هەتاو بێت‌و پلەی گەرمی لە 16 پلەی سەدی زیاتر بێت، ئەوا ڕێژەكە 2000 بۆ 4000 میلیگرام زیاد دەكات، ئەمەش 40 جار لەڕێژەی ڕێگەپێدراو زیاترە .

 

كاتێك دەچینە ناو ئۆتۆمبێلەكەو پجامەكانی داخراوە ئەو بەنزینەی لەناو ئۆتۆمبێلەكە كۆبۆتەوە لەڕێگەی هەناسەدانەوە دەچێتە ناو سیەكان‌و بەمەش جگەر شیدەكاتەوە‌و زیان بەگورچیلە‌و ئێسكەكان دەگەیەنێت.

 


كاتێك ئۆتۆمبێلەكە كارپێدەكەین‌و ساردكەرەوە كار پێدەكەین، ژمارەیەكی زۆرتر بەنزین دێتە ناو ئۆتۆمبێلەكە كە ژەهرێكی زۆری تێدایە‌و مەترسی بۆ تەندورستی دروست دەكات پێویستە دەچینە ناو ئۆتۆمبێل چەند خولەكێك جامەكان بكەینەوە تا هەواگۆڕكێ ڕودەدات، دواتر ئۆتۆمبێلەكە كارپێبكەین.

 

هەروەها یەكێكی دیكە لە مەترسیەكان كاتێك ڕوبەڕوی شۆفێر دەبێتەوە لە داخستنی جامەكان بونی بتڵ یاخود چەرخ و بۆنەكان بەهۆی بەرزی پلەی گەرمیەوە مەترسی تەقینەوەی زۆر لەسەر دەبێت.

 

 

 


سەرچاوە/ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

س ب