سوودی بالیفی ئۆتۆمبێلت زانیوە ؟؟

18/08/2018 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

لەنێو ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك پێداویستی داندراون، كە زۆرجار شوفێران نازانن بۆچی داندراوە.

هەموو ئەم پێداویستیانەی لەنێو ئۆتۆمبێل فەراهەم كراوە بۆ بەرژەوەندی شوفێرەكەیە، لێرەدا باسی بالیفی سەر كوشنەكانی ئۆتۆمبێل دەكەین كە بۆ چ مەبەستێك دروست كراوەو لەوانەشە زۆربەی شوفێران تا ئێستا بیریان لە سوودەكانی ئەم بالیفە نەكردبێتەوە.

لەهەموو ئۆتۆمبێلەكان بالیفی كوشنەكانی پشت سەر بەشێوەیەك دروستكراوە كە بتوانرێت بەئاسانی لەكوشنەكە دەربهێنرێت، بێگومان ئەمەش مەبەستی خۆی هەیەو ئەویش بۆ بەكارهێنانی ئاسنی ژێرەكەیەتی، وەكو چەكوش بۆ شكاندنی جامەكانی ئۆتۆمبێل لەكاتی رووداوی سووتانی ئۆتۆمبێلەكە یان كەوتنە نێو ئاو بەكاردێت.

 

 

ئـ . كـ