لەكامە حاڵەت بەنزین كەمتر سەرف دەكەی، تەبرید یان كردنەوەی جام

26/08/2018 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

لەئێستادا زۆرینەی ئۆتۆمبێلەكان تەبریدیان تێدایە، بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكان ‌و كەمكردنەوەی خەرجی بەنزین چی بكرێت باشە ؟ جامی ئۆتۆمبێلەكان بكرێنەوە، یان دابخرێن ‌و تەبرید كار پێبكرێت ؟؟

زۆرێك لەئێمە پێمانوایە لەوەرزی هاویندا كردنەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێل وادەكات كەمتر بەنزین بخوات، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە وانییە، دەستەی ئەندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیهانی چەندین تێستیان لەسەر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل بەتەبریدەوەو هەروەها بەكردنەوەی جامەكان كردووە، تا بۆیان دەربكەوێت لەكام باردا ئۆتۆمبێل سوتەمەنی زیاتر سەرف دەكات، ئەم ئەنجامەیان بەردەست كەوتووە.

1. ئەگەر لەدەرەوەو ناوەوەی شاردا هاتوچۆت كردو خێراییەكەت لەسەروو (70) كیلۆمەتر لەیەك سەعات بوو، پێویستە جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت دابخەیت ‌و باشترە تەبرید هەڵبكەیت، چونكە لەكاتی كردنەوەی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با بەهۆی خێرابوونی ئۆتۆمبێلەكەوە لەسەر ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی پێچەوانەی ڕۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە زیاد دەكات ‌و بەمەش هێزی بەرەنگاری با زیاد دەكات ‌و هەرچەند زەخت لەئۆتۆمبێلەكە بكەیت ئەوەندە چوستییەكەی دادەبەزێت ‌و سەرئەنجام بەنزین یان گاز زیاتر سەرفدەكات ‌و چاڵاكی ئۆتۆمبێلەكەش كەم دەكاتەوە.

2. ئەگەر بەخێرایی كەمتر لە (70) كیلۆمەتر لەیەك سەعاتەوە بیت، ئەوا باشترەو ئاساییە ئەگەر جامەكان بكەیتەوە.

3. هەڵكردنی تەبرید خێرایی فڕەی كرێن بەڕیژەی (5 - 10%) كەمدەكاتەوە.

4. ئەم كێشەیە زیاتر لەو ئۆتۆمبێلانە دەردەكەوێت كە قەبارەی مەكینەكانیان لە (1.8) لیتر كەمترە.

 

 

 

ئـ . كـ