ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت ئۆتۆماتیكە، رەچاوی ئەم خاڵانە بكە

02/09/2018 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانەو شوفێر ماندو ناكات، بەڵام ڕەچاو كردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە باشترەو ئۆتۆمبێلەكەت بۆ ماوەیەكی زیاتر پارێزراو دەبێت.

1. تەنها (ئیستۆپ یان برێك) بەكاربهێنە بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل نەك گێڕ گۆڕین یان ڕاكێشانی هاند برێك.

2. لەكاتی وەستاندا، هاندبرێك ڕاكێشە، بەڵام زۆر توندی مەكە كە لەكاتی گەڕانەوەیدا، ناخۆش بەدەستەوە بێت.

3. لەكاتی وەستانی كاتیدا، گێڕ بخەسەر “” و برێك ڕاكێشە، نەك ئیستۆپ بكەیت یان لەسەر “d” بیهێڵیتەوە.

4. وریابە، تا ئۆتۆمبێل بەتەواوی نەوەستێ، گێڕ مەگۆڕە بۆ “P”، چونكە زەرەری گەورەت لێدەدات.

5. پێویستە بیری گۆڕینی ڕۆن‌ و هایدرۆلیكی گێڕت هەبێ، پێویستە (150) هەزار كیلۆمەتر زیاتر لەسەری نەڕۆیت ‌و زوو فەحسی بكە نەكا كەم بكات.

6. نەكەی هەرگیز ئەو هەڵەیە بكەیت كە بەدەم ڕۆیشتنەوە گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” ، چونكە ئەوە تەمەنی گێڕەكەت كورتدەكاتەوە.

7. ئەگەر خێرایی ئۆتۆمبێلەكەت لە (20) كیلۆمەتر زیاترە، هەرگیز بیر لەوەمەكەرەوە كە گێڕەكەی لە “N” ەوە بگۆڕی بۆ “D” یان بەپێچەوانەوە، چونكە وردە وردە گێڕەكەت خراپدەكات.

8. كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت لەسەر “N” ە، پێ بەسلێكتەری بەنزیندا مەنێ ‌و پاشان لەپڕ بیدەیتە “D” بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەخێرایی دەست بكات بەجوڵە، چونكە ئەوە زۆر خراپە، هەم بۆ گێڕ هەمیش بۆ مەكینە.

9. كارێكی باشناكەیت ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت بۆ 10 چركە زیاتر ڕاگرت، گێڕەكەی لەسەر “D” بێت، باشترە بیدەیتە گێڕی “N”و هاند برێك ڕابكێشیت، هەروەها واز لەو خوە بێنە كە هەر ئۆتۆمبێلەكەت وەستاند، خێرا گێڕەكە بدەیتە “P” بەتایبەتی لەكاتی وەستان لەترافیك لایتدا.

 

 

 

ئـ . كـ