ماتۆڕسكیلی بێ شوفێر دروست كرا

17/09/2018 - 15:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کۆمپانیای BMW کە ناوێکی گەورەی هەیە لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا. کۆمپانیاکە کارێکی گرنگی نوێی خستە بازاڕەوە، ئەویش مۆتۆرسکیلی بێ شۆفێرە.

دوای چەندین ساڵ لەوەی BMW دەرگاکانی بەسەر ئامێرە بێشۆفێرەکاندا داخستبوو ئەمجارەیان تەکنەلۆژیەکی نوێی بەرهەمهێنا، ئەویش ماتۆڕی جۆری ئاڕ١٢٠٠گی ئێسە کە دەتوانێت بە بێ شۆفێر ڕێ بکات.
ماتۆڕەکە هەتا ئێستا ناتوانێت خۆی دەست بە ڕۆشتن بکات بەڵکو یەکێک دەبێت بیخاتە جوڵەو باڵانسی ڕابگرێت پاش ئەوەی ماتۆڕەکە دەکەوێتە جوڵە خۆی کۆنتڕۆڵی بەنزین و ئیستۆپ دەکات خۆی جادەکە دەخوێنێتەوە و بەپێی ئەوە ڕێ دەکات.



ف.ق