فلتەرەكانی ئۆتۆمبێل چۆن و كەی بگۆڕین ؟؟

18/09/2018 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

بوونی ئۆتۆمبێلێك هاوكارە لەهاتوچۆكردن بەوپەڕی ئازادییەوە لەنێو شارو مۆڵەكاندا، بەڵام ئەوە بەنرخی خۆیەتی ‌و ئەمڕۆش چەند ڕێنماییەك بۆ پاراستنی ئەدای ئۆتۆمبێل بەشێوەی خۆی دەخەینەڕوو بەزانینی كاتی گونجاو دەتوانین بزانین چ كاتێك باشە بۆ گۆڕینی زەیت ‌و فلتەرە جیاوازەكان:

ڕۆنی مەكینە:

دەبێ هەموو پێنج هەزار كیلۆمەتر جارێك یان هەموو سێ بۆ شەش مانگ جارێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت، ئەمەش لەلایەن كۆمپانیاكانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلەوە رێنمایی پێ دەدرێت بۆ پاراستن لەهەر زیانێك، بەڵام ئەمەش بەپێی جۆری ئۆتۆمبێلەكە دەگۆڕێ.

فلتەری رۆن:

ئەمەش پیسی‌ و خۆڵ كۆدەكاتەوە كەزیان بەڕۆنەكە دەگەیەنێت، بۆیە دەبێت هەركات ڕۆنت گۆڕی باشترە فلتەرەكەشی بگۆڕیت.

فلتەری هەوا:

ئۆتۆمبێل دوو جۆری فلتەری هەوای تێدایە، یەكێكیان لەنێو مەكینە ئەوی تر لەشوێنی سەرنشینەكان، بۆیە باشترە ساڵانە یەكجار بگۆڕێت یان (25 – 50) هەزار كیلۆمەتر جارێك.

فلتەری سووتەمەنی:

ئەمەش رێگری لەژەنگ‌ و خۆڵ دەكات لەگەیشتنە تانكی بەنزین، پێویستە هەر (35 – 50) هەزار بۆ هەر كیلۆمەترێك بگۆڕێت.

فلتەری گێڕ:

ئەمەش دەبێت هەر (45) هەزار كیلۆمەتر جارێك بگۆڕێت بۆ باشتركردنی ئەدای ئۆتۆمبێلەكەو كەمكردنەوەی دەنگە دەنگ ‌و گرفتی گۆڕینی خێرایی.

 

 

 

ئـ . كـ