ئەگەر سوكانی ئۆتۆمبێل لەرزی مانای چییە ؟؟

21/09/2018 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

زۆرجار ئۆتۆمبێل بەهۆی دروستبوونی كێشە لەویلەكانی یان فلنجەكانی یاخود تایەكان یان درایڤ شەفت، ئەوكاتە ئۆتۆمبێلەكە یان سوكانەكەی لەكاتی لێخوڕین یان ئیستۆپگرتندا دەلەرزێت.

بۆیە باسی لەرزینی ئۆتۆمبێل یاخود لەرزینی سوكانی ئۆتۆمبێل لەخێراییە جیاوازەكاندا دەكەین‌ و هۆكارەكەی ڕوون دەكەینەوە:

یەكەم : ئەگەر هاتوو لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەكەتدا بە خێرای نێوان (60 – 120) كیلۆمەتر/كاتژمێر دەڕۆشتیت و هەستت كرد سووكانی ئۆتۆمبێلەكەت دەلەرزی یاخود ئۆتۆمبێلەكەت لەرزینی تێدایە ئەوا بێگومان كێشە لە ویلەكانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەتدا هەیە، واتە بەڵانس و میزانیەیان باش نیە یاخود بەڵانس و میزانیەی تایەكانت، یاخود ویلەكانت خواربوون یاخووت كێشەیان تێدایە یاخود تایەكانت خواربوون.

دووەم : ئەگەر لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێلەكەتدا بەخێرایی (120) كیلۆمەتر/ لەكاتژمێرێكدا بەرەو سەر دەڕۆیشتیت و هەستت كرد سوكانی ئۆتۆمبێلەكەت یاخود كوشنەكانی كەوتنە لەرزین لەو خێراییەدا، ئەوا دڵنیابە كێشە لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكەتدا هەیە واتە یان بەڵانس و میزانیەی ویلەكان یاخود تایەكانی دواوە تەواو نیە یاخود خواربوون یان تایەكانت یا ویلەكانی ئۆتۆمبێلەكەت كێشەی تیدایە.

 

 

 

ئـ . كـ