جیاوازی نێوان هەوای گەرم و ساردی ئۆتۆمبێل چییە ؟؟

23/09/2018 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

كەش و هەوای گەرم پێنج هێندەی كەش و هەوای سارد كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات.

لەتوێژینەوەیەكدا كە لەلایەن ژمارەیەك لە زانایانی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكیەوە ئەنجامدراوەو ئامانج لێی دەرخستنی زیانەكانی سەرماو گەرما بووە لەسەر جەستەی مرۆڤ، دەركەوتووە كە هەوای سارد زیانی كەمتری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەو پێیەی هەوای سارد بەكتریای زیان بەخش بڵاوناكەتەوەو هەستكردن بە ئازار كەمدەكاتەوە، هەروەها بەرگری لەش زیاتر دەكات و سودێكی زۆریشی بۆ توشبووانی نەخۆشی دڵ و خوێن هەیەو هەروەك هەستكردن بە ئازار بە تایبەت سەر ئێشە كەم دەكاتەوە.

لە توێژینەوەكەدا تاقیكردنەوە لەسەر ژمارەیەك مشكی تاقیگە ئەنجام دراوەو لە ئەنجامیشدا دەركەوتووە كە جگە لەو سوودانە، هەوای سارد رۆڵێكی گرنگی لە دابەزاندنی كێشی مرۆڤدا هەیە.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە هەوای گەرم پێنج هێندەی هەوای سارد زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

 

 

ئـ . كـ