بۆ هەموو شوفێران ، جیاوازی نێوان تایەی زستانەو هاوینەتان زانیوە ؟؟

25/09/2018 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

لەئێستادا بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێل ‌و جۆراوجۆری لەئۆتۆمبێلەكان ‌و بەهۆی قەرەباڵغی لەشەقامەكاندا وەزۆر بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل لەشەقامەكاندا وای كردووە، تایەی ئۆتۆمبێلەكان زووزوو بگۆڕین، بەڵام جۆری تایەكان كاریگەریان هەیە لەسەر باشی‌ و خراپی جۆری تایەكە.

سێ جیاوازی سەرەكی لەنێوان تایەی زستانەو هاوینە هەیە، كە ئەوانیش پێكهاتەی بنچینەیی شێوازی تایەكەو جۆری لاستیكەكەیی و خەتەكانی سەر تایەكەیە.

یەكەم: پێكهاتەی لاستیكی تایەی زستانە تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە كە وای لێ دەكات لەزستاندا نەرمی بنوێنێت لەسەر جادەو ڕەق نەبێت، توانای باشتر گرتنی جادەی هەیە، لەڕێگەدا هەتا وەك و نەرمی تایەكە زیاتر بێت باشتر توانای گرتنی جادەی هەیە.
تایەی زستانە لەخوار پلەی گەرمی (+7) باشترین كاری خۆی دەكات، بەپێچەوانەی تایەی هاوینە كە لەم پلە نزمانەدا توانای گرتنی جادەی كەم دەبێتەوە وە لاستیكی تایەی هاوینە ڕەقترە كە بەبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی نەرم دەبێتەوە.

دووەم: تایەی زستانە نەخشی سەر تایەكەی درزی زۆر تێدایە ئەم درزە زۆرانە بەكار ئەهێنرێت، بۆ بڵاوكردنەوەی ئاو و زیاتر گرتی جادە لەكاتی بەفرو قوڕاودا، بەڵام لەتایەی هاویندا ئەم درزو نەخشانە كەمترن.

سێیەم: تایەی هاوینە بۆ زۆربەی كەش و هەواكان دەگونجێت، بەڵام بۆ پلە گەرمی یەكانی خوار (+7) توانای گرتنی جادەی كەم دەكات و لاستیكەكەی بەرەو ڕەق بوون دەچێت، لەپلە گەرمییە، نزمەكاندا هێزی لێخشانی تایەی هاوینە لەگەڵ جادە كەم دەبێتەوەو ئەمەش مانای وایە بەنزین كەمتر سەرف دەبێت.

چوارەم: تایەی هاوینە لەسەرووی (+15) پلەوە باشترین كاری خۆی دەكات و توانای گرتنی جادەی باشتر دەبێت.

پێنجەم: هەتا نەرمی لاستیكی تایە زیاتر بێت ئەوە توانای گرتنی جادەی باشترە وە پلەی گەرمیش كاریگەری لەسەر نەرم بوون یان ڕەق بوونی لاستیكی تایەكە هەیە.

شەشەم: لەزۆربەی وڵاتەكاندا تایە هەیە بۆ زستان و هاوین بەكار دێت، بەڵام هەندێك شوێن هەیە كە پلەی گەرمی لەزستان زۆر دادەبەزێ تایەی هاوینەو زستانە جیا دەكەنەوە.

حەوتەم: تایەی زستانە هێمای( M+S ) لەگەڵ هێمای بەفری لەسەر نوسراوە.

 

 

ئـ . كـ