ئەگەر لەشەودا بەنزین لە ئۆتۆمبێل بكرێت چی روودەدات ؟؟

30/09/2018 - 09:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

شارەزایان بە باشی دەزانن، لە شەودا ئۆتۆمبێلەكان پڕ بەنزین بكرێن، بە تایبەتیش ئەو كاتەی كە پلەی گەرمی نزمە، بۆ ئەوەی چڕی بەنزین بەرز بێت، چونكە ئەو كاتەی كە پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، چڕی بەنزین كەم دەبێتەوە، چڕی بەنزینەكە نزم دەبێتەوەو بەمەش بڕە بەنزینێكی كەمتر بە پارەیەكی زیاتر لە ئاستی خۆی دەكڕدرێت.

شارەزایانی بوارەكە باس لەوە دەكەن، بەنزین وەك هەر شلەیەكی دیكە، لە وەرزو كاتی سارددا دەچێتەوە یەك و چڕییەكەی زیاد دەكات، بەڵام لە وەرزە گەرم و كاتە گەرمەكاندا چڕی بەنزینەكە كەم دەكاتەوە، بۆیە ئامۆژگاری شۆفێران دەكەن كە لە شەودا بەزین لە ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن، بە تایبەتیش لە وەرزی هاویندا، چونكە بە شەو پلەی گەرمی هەندێك نزمترەو چڕی بەنزینەكە زیاتر دەبێت، بە پێچەوانەی ڕۆژ كە چڕی بەنزینەكە كەم دەبێت و قەبارەكەی زیاتر لە چڕییە ڕاستەقینەكە دەردەكەوێت، ئەمەش زیانی دارایی بە شۆفێران دەگەیەنێت.

 

 

ئـ . كـ