شوفێران لەكاتی باران باریندا بەم شێوەیە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن

09/10/2018 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

 

1. ماوەی سەلامەتی لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پێش خۆتدا بۆ سێ هێندە زیاتر بكەو هەوڵ بدە سێ هێندە هێواشتر لێ بخورێت، ئەگەر لەخێرایی (50) لێدەخوڕیت هەوڵ بدە ماوەی نێوانت لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پێش خۆتدا (75) مەتر بێت. 

2. هەوڵ بدە ئەو خێراییە تێنەپەڕێنیت كەدیاری كراوەو سنوردارە بەڵكو بگەیتە نیوەی ئەو خێراییە.

3. هەوڵ بدە لەكاتی ئیستۆپكردندا بەفشارێكی زۆرو یەكسەری نەبێت، چونكە زەوییەكە خز دەبێ و رەنگە بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەكە بسوڕێتەوەو بخلیسكێت.

4. هەوڵ بدە لەناوەراستی رێگاكاندا بڕۆیت و لەو رێگایانەی كەدیزاینی لێژاییە قوڕو ئاو كۆبێتەوە.

5. لەكاتی زۆر باران باریندا مەودای بینین كەم دەبێتەوە هەوڵ بدە بەووریاییەوە تێپەڕیت و ماوەیەكی زۆر بهێڵیتەوە بۆ ئەگەری فریاكەوتن.

6. دەبێ بەر لەوەی بچیتە دەرەوە دڵنیابیتەوە لەسەلامەتی ئیستۆپ و میكانیكی ئۆتۆمبێلەكەو بازنە كارەباییەكان و فڵچەو بوونی ئاو تێیدا.

7. دەبێ لەكاتی تێپەڕبوون بەلێژایی و پێچەكان و ئاستەنگەكاندا، بەوریایی و بەهێواشی لێ بخوڕیت.

8. تا هەڵمی ئاو لەسەر شوشەو جامەكان كۆنەبێتەوە هەوڵ بدە پەنجەرە بكەیتەوە بۆ هەوا گۆڕكێ ئەگەر كەمیش بێت بۆ نوێبوونەوەی هەوای نێو ئۆتۆمبێلەكە.

هاتوچۆی سلێمانی

 

 

ئـ . كـ