بۆ نەهێشتنی هەڵمی جامی ئۆتۆمبێل ڕێگایەكی نوێ ئاشكرا دەكرێت

پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 07:04

 


لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان چەند گۆڕانكارییەك لەكاتی شۆفێریدا ڕوودەدات و بەشێكیان گرفت بۆ شۆفێر دروست دەكەن و لەئێستادا شۆفێر دەتوانێت لەڕێگایەكی نوێ و ئاسانەوە چارەسەری كێشەی هەڵمی جامی ئۆتۆمبێلەكەی بكات.

 


ئەو كەسانەی ئۆتۆمبێلیان ھەیەو لە وەرزی زستاندا كێشەیەكیان ھەیە، ئەویش جامەكانی ئۆتۆمبێلەكانیان ھەڵم دەگرێت و ڕێكارێكیش بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ھەیە.

 

ڕێكارێكی بەسوود ھەیە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا، جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ھەڵم نەگرێت، بۆ ئەم ڕێكارەش، تەنیا پێویستت بە ھەویری ددان (مەعجوونی ددان) و پارچە پەڕۆیەكی خاوێنە، پێویستە ئەم ڕێكارە تەنیا لەسەر بەشی ناوەوەی جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجام بدەیت، كە سەرەتا دەبێت كەمێك ھەویری ددان بەسەر جامەكاندا بكەیت، پاشان بە پەنجەكانت ھەویری ددانەكە بخە سەر ھەموو بەشەكانی جامەكان، ئینجا بە پارچە پەڕۆیەكی خاوێن جامەكان بسڕەوە، بەم شێوەیەش جامەكان ھەڵم ناگرن.

 

 

بۆ ئەوەی تا وەرزی زستان تەواو دەبێت تووشی ئەم كێشەیە نەبیتەوە، پێویستە لە مانگێكدا جارێك، ئەگەر پێویستیشی كرد دوو جار، ئەم ڕێكارە ئەنجام بدەیتەوە.

 

 

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی