بۆچی ئۆتۆمبێل گڕ دەگرێت و دەسووتێت ؟؟

12/11/2018 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

چەند هۆكارێك وادەكات ئەگەری ئاگرتنی ئۆتۆمبێل رووبدات ، پابەندی ئەو 14 رێنماییە ببە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەت لە ئەگەری ئاگرگرتن بەدووربێت.

1. پشكنینی ساڵانە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت ئەنجامبدە.
2. پشكنینی سیستەمی كارەبایی ئۆتۆمبێل بە خاڵی گرنگی پاراستن لە گڕگرتن دەناسرێت، دوو لەسەر سێی ئاگركەوتنەوە بەهۆی شۆك یاخود لەكاروەستانی كارەبایی روودەدات.
3. فیول پەمپ بپشكنە، دڵنیابكەوە تانكی بەنزین هەوا راناكێشێت، وایەری فیول پەمپ بەخراپی نەبەستراوە. لە (40%) ی گیانلەدەستدانەكان بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل، هۆكارەكەی كەمتەرخەمییە لە تانكی بەنزیندا.
4. هەر سیستەمێكی كارەبایی وەكو سپیكەرو لایتی زینۆن هی دیكە بۆ ئۆتۆمبێلەكەت زیاد بكەی لە درووستی بەستنی دڵنیابەرەوە.
5. دووركەوتنەوە لە هەر ماددەیەكی گڕگر وەكو سپراو چەرخ لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت.
6. ئەو كەرەستانە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت دەربێنە بە ئاسانی گڕدەگرن، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ گەشتكردن بەكاردێن.
7. زۆرجار جگەرەكێشان دەبێتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و لێی دووربكەرەوە.
8. بەردەوام ئاگركوژێنەوە لەگەڵ خۆت هەڵگرەو دڵنیابكەرەوە كاردەكات.
9. خۆت بۆ رووداوی نەخوازراو ئامادەبكەو مەشقی لەسەر بكە، دڵنیابە لە شوێنی هەڵگرتنی ئاگركوژێنەوە.
10. ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەت رۆنی لێڕژابێت، چاكی بكەرەوە بەر لە لێخوڕین.
11. لە شوێنێكی سەلامەت و دوور لە گەرمایی هاوین و مۆلیدەی كارەبا ئۆتۆمبێلەكەت پارك بكە.
12. چاودێری گڵۆپەكانی هۆشیاركردنەوە بكە، لە جۆریەتی رۆن و بەنزین دڵنیابەوە.
13. دڵنیابە حەماوەی ئۆتۆمبێلەكەت لە شوێنی گونجاوەو پانكەكەی لەكاتی خۆی هەڵدەبێت.
14. هۆشیاری دەنگی نامۆی ئۆتۆمبێلەكەت ببەو لێیان دڵنیابەوە.

هاتوچۆ سلێمانی

 

 

ئـ . كـ