گرنگی جامی ئۆتۆمبێل بزانن

16/11/2018 - 07:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

گرنگترین بەش بۆ بینینی پێشەوەو دواوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ شوفێر جامەكانیەتی، بەڵام بەوتەی پسپۆڕانی ئەو بوارە، زۆرێك لەشوفێران گرنگی پێنادەن ‌و فەرامۆشی دەكەن.

شارەزایانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل ڕایدەگەیەنن، كە جامەكانی ئۆتۆمبێل بەتایبەت جامەكانی دواو پێشەوە بۆ شوفێر گرنگی خۆی هەیە‌و شوفێر لەهەموو تەن ‌و بەركەوتنێكی لەناكاو بەر جامی ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەكی بەرچاو دەپارێزیت‌ و ژیانی تا ڕادەیەك لەمەترسی دووردەخاتەوە.

پێویستە جامەكان بەردەوام بەپاكوخاوێنی ڕاگیرێن، لەكاتی دروستبوونی درز فەرامۆشی نەكات‌ و چارەسەری بكات، جگە لەوەش لەكاتی گەرماو پارككردنی ئۆتۆمبێلدا بۆماوەیەكی دوردو درێژ پێویستە لایەكی جامەكان بەشێكی كەمی بكرێتەوە تاوەكو تەقین یان درز لەجامی ئۆتۆمبێلدا ڕوونەدات.

جامەكانی دواو پێشەوە هەستیارن، بۆیە هەندێك لەشوفێران پەردەو كەلوپەلی جوانكاری پێوە دەكەن ئەمەش كارێكی هەڵەیە، چونكە بەگوێرەی توێژینەوەكان ئاستی بینینی شوفێر كەمدەكاتەوە، بەتایبەت لەشەواندا، ئەمەش دوورە لەڕێنماییەكانی هاتوچۆ.

هاتوچۆی سلێمانی

 

 

 

ئـ . كـ