بەم 6 ڕێگەیە خۆتان لە شوختی ئۆتۆمبێل بپارێزن !!

18/11/2018 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

هەریەك لەئێمە ئەو كاتەی ئۆتۆمبێلێكی تازە یان بەكارهاتوویەكی نیمچە تازە دەكڕین، هەموو هەوڵێك دەدەین تا پارێزگاری لێبكەین لەوەی شوخت‌ و ڕووشاوی تێنەكرێت ‌و بەسادەترین شوختیش دڵگران دەبین، بۆیە باشتروایە لەیەكەم ساتەوەختی كڕینی ئۆتۆمبێل بەچەند شێوازێك لەشوخت ‌و ڕوشایی بەدوری بگرین.

1. شواردنی ئۆتۆمبێل: پێویستە ئۆتۆمبێل بەفڵچەی تایبەت ‌و پارچە قوماشی ئاوریشم تایبەت بەپاككردنەوەی ئۆتۆمبێل بشۆردرێت، تاوەكو پارێزگاری لەچینی یەكەمی بۆیاخی ئۆتۆمبێل بكات ‌و كە چینێكی (مێویی بریقەدارە) نەیڕوشێنێت.

2. وشككردنەوە: پێویستە دوای شواردن بەدەنی ئۆتۆمبێل دەستبەجێ‌ وشكبكرێتەوەو تەڕی یان شێی پێوە نەمێنێت، چونكە ئاو هەڵگری جۆرە كلسێكە لەكاتی وشك نەكردنەوە ئەو كلسە بەجام ‌و بەدەنی ئۆتۆمبێلەوە دەمێنێتەوەو كاریگەری خراپی هەیە، بۆ ئەوەش پێویستە وشكبكرێتەوە.

3. ڕزگاركردنی ئۆتۆمبێل لەخۆڵ ‌و تەم: مانەوەی خۆڵ تەم بەسەر ئۆتۆمبێلەوە هۆكاری دروستبوونی شوختی وردە، بۆ ئەوەش پێویستە دەستەجێ‌ ئۆتۆمبێل بشۆردرێت.

4. بوونی چینی مێویی لەسەر بۆیاخی ئۆتۆمبێل: ئەو چینە مێوییە كە بریقە دەداتە ڕەنگی ئۆتۆمبێل، ئەركی پارێزگاریكردنە لەگەرمی تیشكی خۆر، بەبێ‌ ئەوە ئۆتۆمبێل زووتر دووچاری شوخت‌ و ڕووشاوی دەبێتەوە.

5. دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی وێستگەكانی شواردنی ئۆتۆماتیك، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو وێستگانە فڵچەكانیان زبرن، ئەگەری هەیە زیان بەچینی یەكەمی بۆیاخی ئۆتۆمبێل بگەیەنێت.

6. داپۆشینی ئۆتۆمبێل بەخێمەی تایبەت: زۆر گرنگە ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەر تیشكی خۆردا بەجێ نەهێڵی، بۆیە پێویستە خێمەی پێدابەی، باشتروایە لەجیاتی خێمەش بەتانی تەنك بۆ داپۆشینی ئۆتۆمبێلەكەت بەكاربهێنی، تاوەكو پارێزراوتربێت لەشوخت‌ و ڕووشان.

رادیۆی ترافیك

 

 

ئـ . كـ