ڕێنمایی بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ عادی لێدەخوڕن

19/11/2018 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

زۆر لە شوفێران لەكاتێكدا ئۆتۆمبێلێكی گێڕ عادی لێدەخووڕن دەستیان لەسەر گێڕەكە بەبەردەوامی دەهێڵنەوە، ئەوەش قورسییەكە لەسەر گێڕو پێدەچێت بەتێپەڕبوونی كات تێكی بدات، هەربۆیە پێویستە بەهەردوو دەستت سوكان بگریت و هەركات پێویست بوو گێڕ بگۆڕیت دەستێكیانت بۆ ئەو كارە بەكاربهێنیت.

ڕێنماییەكی تریش ئەوەیە هاند برێك بەكاربهێنن و مەهێڵن ئۆتۆمبێلەكانتان لەسەر گێڕ بمێنێتەوەو بەبەردەوامی پێ لەسەر ئیستۆپ دامەنێن، چونكە تایەی ئۆتۆمۆبێلەكەت لەوانەیە بەهۆی پێداگرتنی زۆر لەسەر ئیستۆپ بخوورێت.

هاتوچۆی سلێمانی

 

 

ئـ . كـ