تەنكی ئۆتۆمبێل پڕ بەنزین مەكەن ؟؟ بزانن لەبەر چییە ؟؟

22/11/2018 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

یەكێك لەو هەڵانەی شوفێران لەكاتی تێكردنی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكانیان ئەنجامیدەدەن، پڕكردنی تەنكییەكەیە بەتەواوەتی تەنانەت پاش هەستانەوەی دەسكی بەنزینەكە ئەوەش مەترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی هەیە.

بەنزین شلەیەكی تایبەتییەو زوو دەبێت بەهەڵم، بەتایبەتی لەكەشی گەرمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستەمێكی تایبەتییان لەتەنكی بەنزینەكانی ئۆتۆمبێلەكان جێگیركردووە، كە ئاگادارت دەكاتەوە لەوەی پێویستە بەشێك لەتەنكییەكە بۆ هەڵمی بەنزینەكە بهێڵیتەوە.

ئەو سیستەمە بەناوی (ئی ڤی ئەی پی) ناودەبرێت، كۆمپانیاكان بە هەژماركردنی قەبارەی تەنكی بەنزینی ئۆتۆمبێلەكان بەشێك لەتەنكییەكە دەهێڵنەوە، تا ئەو بەنزینەی بووە بەهەڵم بەزایە نەچێت‌ و سودی لێ ببینرێت.

بەپێچەوانەوە تێكردنی بەنزین پاش چەند جارێك لەهەستانەوەی دەسكی بەنزینەكە، زیان بەسیستەمی (ئی ڤی ئەی پی) دەگەیەنێت ‌و بۆ ماوەیەكیش (تا ئەو كاتەی بەشی سیستەمەكە لەتانكییەكە خاڵی دەبێتەوە مەترسییەكانی تەقینی تەنكییەكەو سووتانی ئۆتۆمبێلەكە ئەگەرێكی كراوەیە.

هاتوچۆی سلێمانی

 

 

ئـ . كـ