هۆشداری دەدرێتە شۆفێران، ڕێنمایی گرنگ بۆ كەشی تەماویی

28/11/2018 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەداتە شۆفێران كەچۆن خۆیان بپارێزن لەكەش و هەوای تەماویدا و داوا لە شۆفێران دەكات چەند ڕێنماییەكی گرنگ پەیڕەوبكەن بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

خێراییەكەت كەم بكەرەوە، لێخوڕین بەهەمان خێرایی كەش و هەوای ئاسایی لە كەشی تەمدا مەترسییەكی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی كە خێراییەكەت كەم بكەیتەوە چونكە كاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێكی تری لە ناكاو.


ئەگەر ڕیژەی بینین گەشتە ڕێژەیەكی زۆر كەم بەهۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێكی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئوتومبیلەكەت بە زووترین كات پارك بكە بەمەرجێك لەسەر لەینەكانی شەقامەكە نەبیت، وە چاوەڕێ بكە تاوەكو بارودۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە.

هەمیشە لایتە نزمەكانت دابگیرسێنە، ڕووناكی زۆر نا، دوور بكەرەوە لە بەكارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەكاتی بوونی تەم، چونكە بەهۆی بوونی دەنكۆڵەی ووردی ئاو لە كەشی تەمدا وا دەكات ڕووناكییەكە بڵاو ببێتەوە و كاردانەوە دروست بكات، ئەگەر لە حاڵەتێكدا زانیت كە لایتە بەرزەكان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەكان دابگیرسێنە بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەكە ببینرێیت.


بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەكە بێت، شۆفێریكردن لەكاتی تەمدا كارێكی گرانەو ناكرێت چەند كارێك بەیەكەوە بكەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم ڕێكارانە بگریتە بەر، ڕادیۆكەت بكوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەكانی تر مەكە بۆئەوەی تەواو تەركیزت لەسەر شەقامەكە بێت، جامی ئوتومبیلەكەت بكەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئوتومبیلەكانی دەرەوە بێت.

 

 

 

 

س ب