لەكاتی سەرمادا ئۆتۆمبێل بەنزین زیاتر خەرج دەكات

29/11/2018 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل



پسپۆڕانی ئۆتۆمبێل ئەوە دەخەنەڕوو كە گۆڕانكاری لەكەش و هەوادا گۆڕنكاری لەسەر خەرجكردنی بەنزینی ئۆتۆمبێل دروست دەكات و لە وەرزی سەرماویدا ئۆتۆمبێل زیاتر بەنزین خەرج دەكات.


زانیاری زیاتر بزانە:


١. دابەزینی پلەكانی گەرما دەبێتە ھۆی زیاتر خەرجكردنی بەنزین بەوپێیەی كەشوھەوای سارد وادەكات مەكینەكە كاتێكی زیاتری بوێ بۆ گەرمبوون و كاركردن بەوپەڕی باشییەوە و ئەمەش بەنزین زیاتر خەرج دەكات.


٢. سەرما كاریگەری ھەیە لەسەر ھەوای تایەكان و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی ئەمەش وادەكات زیاتر رووبەرووی جوڵە ببێتەوە لەسەر رێگاكان، بەو جۆرە پێویستی بەخەرجكردنی سوتەمەنی زیاترە بۆ جوڵە.


٣. باوە لەوەرزی زستاندا پاتری ئۆتۆمبیل لاواز دەبێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەشێوەیەكی دەوری چاكسازی و پشكنینی بۆ بكرێت و ھەندێ بەش ھەیە كەپێویست نیە دانەگیرسێت تا باتریەكە تێك نەدات.


٤. ھەندێ بەش ھەیە كاریگەری ھەیە بەسەرمای كەشوھەوا وەك پلاك كەبەرپرسە لەگەیاندنی پریسكی یەكەم بۆ كاركردنی، بەڵام لەزستاندا پێویستی بەتوانایەكی زیاترە بۆ كاركردن.

 

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب