گرنگی وەلفی حەماوەتان زانیوە ؟؟

01/12/2018 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

(وەلفی حەماوە) یان (ڤاڵڤی) ئاوی بز‌وێنەر‌و سوودەكانی ڤاڵڤی گەرمی ئاوی بزوێنەر، پلەی گەرمی ئاوی بزوێنەر لەئاستێكدا دەپارێزێت یان ڕایدەگرێت، پلەی گەرمی ئاوی بزوێنەر زۆربەی كۆمپانیاكانی جیهان لە (80 – 90) پلەی سەدی، ئاساییە واتە ئەو ڤاڵڤە ڕێگە نادات ئاو لەناو بز‌وێنەرەكە بسوڕێتەوە هەتاوەكو نەگاتە (80 – 90) پلەی سەدی بۆیە لە‌و پلە گەرمەدا ڕایدەگرێت ‌ وناهێڵێت دابەزێت، بۆیە دەبێت گرنگی بدرێت بەوەلفی حەماوە یان (ڤاڵڤی گەرمی ئاوی بزوێنەر) وە بەهیچ شێوەیەك نابێت وەلفی حەماوە لابدرێت یان هەڵبیگرێت.

بۆ نموونە : هێنانەوەی گەرمی لەشی مرۆڤ (37) پلەی سەدیە ئەو پلەیە دابەزێت مرۆڤەكە نەخۆش دەكەوێت.

بۆیە دەبێت گرنگی بدرێت بەوەلفی حەماوە نەوەك لادانی كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تەمەنی بزوێنەرەكە، بۆیە گرنگە ئاماژە بدەین بەجۆری ئاوی ڕادێتەر دەبێت ئەو ئاوە دژە ژەنگ بێت ‌و دژە بەستن بێت كە لەبازاڕ بە (ئەنتی فریزەر) دەناسرێتەوە.

پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی

 

 

ئـ . كـ