ئەگەر بۆنی بەنزین لەناو ئۆتۆمبێل هات چی بكەین ؟؟

06/12/2018 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

زۆرجار لەناو ئۆتۆمبێل تووشی بێزاری بۆنی ناخۆشی سووتەمەنی بەنزین دەبینەوە، بەتایبەتی كاتێك گەشتێكی دوورو درێژ یان لەبەر قەرەباڵغی شەقامەكان تووشی وەستانێكی زۆر دەبین.

بۆنی ناخۆشی بەنزین لەناو ئۆتۆمبێل زۆرجار مرۆڤ تووشی سەر ئێشەو نەخۆشی تر دەكات، ئەگەر بەشێك لەهاوڵاتیانیش بەلایانەوە ئاسایی بێت، بەڵام بۆنی بەنزین هەر ناخۆشە لەنێو ئۆتۆمبێلدا.

لەزۆركاتدا بۆنی سووتەمەنی بەنزین بەهۆی رژانی بەنزینەكەوەیە لەنێو ماكینەكەوە، ئەوەش لەڕێگەی بەكارهێنانی بۆن‌ و شامپۆ.

زۆرجار بۆنی رۆنی ناو ئۆتۆمبێلەكە تووشی سەر ئێشەمان دەكات، بۆیە واچاكە كەمێك قاوە بكەینە سەر رۆنە رژاوەكە تا بۆنەكەی نەمێنێت.

ڕێگەیەكی تری لابردنی بۆنی رۆن و سووتەمەنییەكە رشتنی كەمێك مادەی سۆدەیە بەسەر شوێنەوارە رژاوەكەو جێهێشتنییەتی بۆ رۆژێك تاكو بۆنەكەی نەمێنێت.

هەروەها ڕێگەیەكی تری لابردنی پەڵە چەوری بریتییە لە ڕشتنی گیراوەی سێو بەسەر شوێنەكەو كردنەوەی جامی ئۆتۆمبێلەكەیە تاكو كاریگەری لەیەك بكەن و بۆنەكە كەمتر ببێتەوە.

پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی

 

 

ئـ . كـ