هۆكاری دروستبونی تەم لەسەر جامی ئۆتۆمبێل لە كوردیو بزانە

دوو شەممە, 10 کانونی یەکەم 2018 10:31

 

مامۆستایەك لەپەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان هۆكاری دروستبونی تەم لەسەر جامی ئۆتۆمبێل بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان ڕوندەكاتەوە.

 


دانا كەریم مامۆستا لە پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان ڕایگەیانند: تەم دروست دەبێت بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی و ڕادەی شێ لەنێوان ناوەوەی ئۆتۆمبێل‌و دەرەوەی ئۆتۆمبێل هەوای دەرەوە ساردەو وشكە، هەروەها هەوای ناوەوە گەرم‌و شێدارە لەبەرئەوە جامی ئۆتۆمبێل تەم دەكات.

 


ئاماژەی بەوەشكرد: بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەم كێشە خێراترین ڕێگە ئەوەیە كە پلەی گەرمی ناوەو وەك دەرەوە بێت بۆ كردنی ئەم كارەش دەتوانی بەشێك لەجامی ئۆتۆمبێل بكەیتەوە یان لەڕێگەی كردنەوەی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل كە بیدەی لەجامی پێشەوە بەخێرای تەمەكە نامێنێت هەروەها هەوای گەرمیش دەتوانێت ئەو كارە بكات، بەڵام كاتێكی زۆری ئەوێ هەروەها بێزاریش دەبیت چونكە گەرمی زۆر بێزاركەرە.

 


ئەوەشی خستەڕوو: لەڕێگەی كردنەوەی ڕێڕەوی هەوای دەرەوە تەم خێراتر لادەبات دەتوانی بەكاریبهێنیت ئەگەر ساردكەرەوە بەكاربێنیت.

 

 

 

 

س ب