گرنگترین نیشانەكانی لاواز بوونی فیت پەمپ بزانن

چوار شەممە, 12 کانونی یەکەم 2018 06:15

 

 

گرنگترین نیشانەكانی لاوازی ‌و لەكاركەوتنی فیت پەمپی ئۆتۆمبێل دەخەینەڕوو، كە گرفتی زۆربەی شوفێرانە.

1. لەناكاو وەستان و لەكاركەوتنی بزوێنەر: كاتێ فیتپەمپی ئۆتۆمبێلەكە لەكاردەكەوێت، ئەوا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لەكاردەكەوێت یان كاتێ كاردەكات، فیت پەمپەكە باش كاری خۆی ناكات كە گەیاندنی سوتەمەنییە بۆ مەكینەكە.
2. تێبینی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەكاتی سلۆلیدا.
3. لاوازی گوڕی بزوێنەر‌و لاوازی فیت پەمپ دەبێتە هۆی لاوازی بزوێنەر‌و لاوازی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ بزوێنەر.
4. بەگران كاركردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە.
5. بڕینی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی ڕۆشتنیدا.
6. لەكاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا بەكۆمپیوتەر چەند كۆدێك دەدات، كە باس لەگرفتی كەمی هەوا‌و سووتەمەنی دەكات.

 

ئـ . كـ