سەرەكترین هۆكارەكانی هەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل لەكوردیو بزانە

یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 06:46

 


چەند هۆكارێك وادەكەن گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل هەڵبێت و ئەگەر بێت و لەكاتی پێویست چارەسەر نەكرێت ئەوا كێشەی زیاتر بۆ ئۆتۆمبێلەكە دروست دەكات.


ئەم ڕێگایانە هۆكارن بۆ هەڵبونی گڵۆپی بزوێنەری ئۆتۆمبێل:

 

1/ پلاكەكان بەباشی كار ناكەن، دانەیەك یان چەند دانەیەكیان سووتاون، ئەوەش وادەكات بزوێنەرەكەت بیبڕێت.


2/ وایەر و بەستەرەكان جوڵاون یان باش نەخراونەتەوە شوێنی خۆیان، بەوەش كارەبای پێویست ناگات بەپارچەكان و ئۆتۆمبێلەكەت باش كار ناكات.


3/ كێشە لەجۆرێتی بەنزین و سەری تانكی بەنزین و مەسفی (فلتەر)ی بەنزین، دەكرێت گڵۆپی بزوێنەر بخەنە كار.


4/ كێشەیەكی ئەلیكترۆنی، كە بە ئاسانی نادۆزرێتەوە تا ئەو كاتەی پشكنینی كۆمپیوتەریی بۆ دەكەیت، ئەو پشكنینەش هەرزانە و زۆر كێشە و گرفتت لە كۆڵ دەكاتەوە و بە ئاسانی پێت دەڵێت كێشەكە چییە.

 

پێشەكی دەبێت ئەوە بزانین، ئەگەر بزوێنەر لەئاستی پێویست زیاتر گەرمبوو، زیانی پێدەگات و گرفتەكەی گەورەتر دەبێت، دیارترین هۆكارەكانی گەرمكردنی بزوێنەریش ئەمانەن
• گرفت لەوەلفی حەماوەدا هەبێت: بەخێرایی بیگۆڕە، لەهاوینان پێویستت پێی نییە، بەڵام لەزستاندا هاوكارە بۆ ئاسایی گەرمبوونی بزوێنەرەكەت.


• كێشە لەڕادێتەرەكەدا هەی: بەوەی یان خانەكانی پیسبووە و گیراوە، یان جاینێكی تەقیوە، یان هەندێك ئۆتۆمبێل رادێتەرەكانیان هەوا دەكات، وە یان ئاوی كەمە یان كەم دەكات، بە چارەسەر كردنی ئەو گرفتە ئاسانانە، گرفتە سەرەكییەكە چارەسەر دەبێت.


• پانكەی بزوێنەرەكە كار ناكات: دەبێت بەردەوام چاودێری پانكەكە بكەین بزانین كەی هەڵدەبێت و لەچی پلەیەكدا دەكوژێتەوە، ئەگەر سووتا بوو، یان گرفتێك لە وایەر، كەتاوت، فیوز، هەبوو دەبێت بەزوویی چارەسەری بكەیت.

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

س ب