چۆن دەزانین ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل پیسە ؟؟

22/12/2018 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

بەشێكی گرنگی ئەگزۆزی ئۆتۆمبێل هەوای پیسی ناو ئۆتۆمبێل پاكدەكاتەوە‌و هەندێك مادەی لێدەگرێت ‌و ئەوەش بۆ دەرەوەو ئۆتۆمبێلەكەشت بەسوودە.

(كاتەلایتێك كۆنڤیتەر) ئەو بەشەی ئەگزۆزە كە بەرپرسە لەپاككردنەوەی دووكەڵی دەرچوو لەسوتاندنی بەنزینەوەو لەهەندێك كاتدا تێكدەچێت ‌و هەواكە دەگیرێت‌ و دەشێت بەم نیشانانەدا هەستی پێبكەیت:

1. لەكاتێكدا پێ دەنێیت بەبەنزیندا ئۆتۆمۆبێلەكەت وەك جاران خێرا نابێت ‌و ئەوەش وادەكات بەنزینێكی زیاتر بسوتێنێت ‌و مادەی زیانبەخش لەئەگزۆزەكەوە دەچێتە دەرەوە.

2. هەندێك كات ناتوانیت ئۆتۆمبێلەكەت كارپێبكەیت كە سولف لێدەدەیت كارناكات‌ و كێشەشت لەپاتری‌ و سلفەكەدا نییە.

3. هەندێك كات دەبێتە هۆی هەڵبوونی گڵۆپی مەكینەو پێویستە دەستبەجێ بیبەیتە لای میكانیك ‌و لەگەڵ هۆكارەكانی تریشدا پشكنین بۆ ئەو بەشەی ئەگزۆزیش بكەیت.

4. ئەگەر هەستت كرد زیاد لەجاران دەچیتە بەنزینخانە بۆ پڕكردنی ئۆتۆمبێلەكەت، ئەوا دەشێت هۆكارەكەی تێكچوونی ئەو بەشە بێت‌ و پێویستە بیپشكنیت.

 

ترافيك سليمانى

ئـ . كـ