پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل شۆفێران لەهەڵەیەكی مەترسیدار ئاگادار دەكەنەوە

چوار شەممە, 02 کانونی دووەم 2019 05:49


یەكێك لەو هەڵە باو و مەترسیدارانەی زۆرێك لەشۆفێران ئەنجامی دەدەن ئەوەیە، كاتێك دەبەی ڕۆنی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكانیان خاڵی دەبێتەوە، بێ بەدواداچونی هۆكارەكەی پڕی دەكەنەوە ئەوەش دەكرێت كارەساتی ماڵی‌و گیانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 


پسپۆرانی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژەبەوە دەكەن، كەمبونەوەی ڕۆن ئیستۆپ مانای كەمبونەوەی بانسەكان دەگەیەنێت‌ و بەوەش گڵۆپی بانسەكان بەڕەنگی سور لەناو داشبۆرد دادەگیرسێت.

 


ئەو هەڵەیەی كە زۆرێك لەشۆفێران دەیكەن ئەوەیە، بێ ئەوەی پشكنین بۆ بانسەكان‌ و سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێلەكەیان بكەن دەبەی ڕۆن ئیستۆپەكە پڕدەكەنەوە بەوەش گڵۆپی ناو داشبۆردەكە دەكوژێتەوە بێ ئەوەی كێشەكە چارەسەربوبێت.

 


بۆیە باشتروایە كاتێك ڕۆنی ئیستۆپ كەمبویەوە لەپێشدا پشكنین بۆ بانسەكان بكەن، ئەگەر كێشەیان نەبوو ئەوا بەدڵنیاییەوە یەكێك لەسۆندەكان یان جۆینتەكان درزی بردوەو ڕۆن دادەكات، ئەگەر كێشەكە لەسۆندەو جۆینتەكان بوو ئەوا بەتێكردنی ڕۆن ئیستۆپ بەشێوەیەكی كاتی چارەسەردەبێت، بەڵام هەر دەبێت چارەسەر لێچونەكە بكرێت لەدواییدا.

 

 


سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب