چی ڕوودەدات ئەگەر لەڕۆیشتندا گێڕی ئۆتۆمبێلەكەت بخەیتە بەگ

شەممە, 05 کانونی دووەم 2019 09:18

ئەركی سەرەكی گێڕی ئۆتۆمبێل،‌ گۆڕینی خێرایییە، لەگەڵ گۆڕینی ئاڕاستەی ئۆتۆمبێل، كە بۆ پێشەوە بڕوات، یان بۆ دواوە بگەڕێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە، ئەوەیە چی ڕوودەدات ئەگەر ئۆتۆمبێل بەخێرایی 110 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا بڕوات و لەو كاتەدا گێڕی ئۆتۆمبێلەكە بخەیتە بەگ ، بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە دواوە؟

شۆفێرێك ئەم كارە تاقیدەكاتەوە و تاقیكردنەوەكەی خۆی بڵاودەكاتەوە، سیستەمێكی تایبەتی گێڕ هەیە بۆ پاراستنی ئەو كارە بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەمیكانیكی ئۆتۆمبێلەكە، بەتایبەتیش گێڕەكە نەكەوێت، بۆیە هیچ ڕوونادات و ئۆتۆمبێلەكە بەهەمان خێرایی خۆی، بەئاڕاستەی پێشەوە دەڕوات، ئەو سیستەمەش لەزۆربەی هەرە زۆری ئۆتۆمبێلەكاندا هەیە، كە گێڕ ئۆتۆماتیكن.

ئەو سیستەمە كاری گەڕانەوە بۆ دواوە لەگێڕدا پەكدەخات، بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەئۆتۆمبێل و سەرنشینان نەكەوێت و ڕووداوی نەخوازراوی لێنەكەوێتەوە.

لەو كاتەی گێڕی ئۆتۆمبێلەكە دەخاتە سەر (R )واتا گەڕانەوە بۆ دواوە, هیچ شتێك ڕوونادات، لەشاشەكەدا كامێرای پشتەوە كاردەكات و دواوەی ئۆتۆمبێلەكە نیشاندەدات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووبدات.

لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەو حاڵەتە هیچ زیانێكی نیە، بەڵام وا باشترە شۆفێر لەكاتی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلەكەی ئەوە تاقیكردنەوەیە ئەنجام نەدات.

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

س ب