پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل گرنگترین نیشانەكانی لاوازی و لەكاركەوتنی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل دەخەنەڕوو، كە لەئێستا و لەهەرێمی كوردستان بەهۆی نزمی كوالێتی بەنزین گرفت بۆ زۆربەی شۆفێران دروست دەكات بەتایبەت لەوەرزی هاویندا.
گرنگترین نیشانەكانی لاوازی و لەكاركەوتنی فیول پەمپ:
1/ لەناكاو وەستانی بزوێنەر لەكاركەوتن: كاتێ فیول پەمپی ئۆتۆمبێلەكە لەكار دەكەوێت، ئەوا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە لەكار دەكەوێت یان كاتێ كاردەكات، فیول پەمپەكە باش كاری خۆی ناكات كە گەیاندنی سوتەمەنییە بۆ مەكینەكە.
2- تێبینی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەكاتی سلۆلیدا.
3- لاوازی گوڕی بزوێنەرو لاوازی فیول پەمپ دەبێتە هۆی لاوازی بزوێنەرو لاوازی گەیاندنی سوتەمەنی بۆ بزوێنەر.
4- بەگران كاركردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە.
5- بڕینی ئۆتۆمبێلەكە لەكاتی ڕۆشتنیدا.
6- لەكاتی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا بەكۆمپیوتەر چەند كۆدێك دەدات، كە باس لەگرفتی كەمی هەواو سوتەمەنی دەكات.
سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی
س ب