رۆبۆ تەكسی دەخرێتە بازاڕ

29/04/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

(ئیلۆن ماسك) بەڕێوەبەری‌ جێبەجێكاری‌ كۆمپانیای‌ تیسلا رایگەیاند، لە ساڵی‌ (2020) دا كۆمپانیاكەیان جۆرێك تەكسی‌ دەخاتە بازاڕەوە كە بە كارەبا كار دەكات ‌و پێویستی‌ بە شوفێریش نییە، لەبەر ئەوە پێی‌ دەوترێ رۆبۆتەكسی‌.

ماسك دەڵێ: چاوەڕێی‌ وەرگرتنی‌ رەزامەندی‌ دەكەن بۆ ئەوەی‌ رۆبۆتەكسی‌ لە چەند شارێكی‌ ئەمریكا بخەنەگەڕ‌و هەریەك لەو تەكسیانەش كۆمپیوتەر‌و چیپی‌ تایبەت بەخۆی‌ هەیە كە ئەركی‌ لێخوڕین ‌و ئاژوتن جێبەجێ دەكات ‌و جێگەی‌ شوفێر دەگرێتەوە.

بەڵام رۆبۆتەكسی‌ رێڕەوی‌ دیاریكراوی‌ هەیە‌و بە تەواوی‌ لە لێخوڕیندا سەربەخۆ نییە، لەبەر ئەوەی‌ سەربەخۆیی تەواوی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێلی‌ بێ شوفێر تا ئێستاش بەربەستی‌ تەكنیكی‌ ‌و یاسایی زۆری‌ لەبەردەمدایە.

بەڕێوەبەری‌ كۆمپانیای‌ تیسلا ئاماژەی‌ بەوەشكرد، لە هەمووی‌ گرنگتر ئەوەیە چیپی‌ زیرەكی‌ ئۆتۆمبێلەكە خۆیان دروستیان كردووە‌و ئەوەش یەكەم جارە ئەو كۆمپانیایە چیپ دروست بكات‌ و كارەكەشی‌ سەركەوتوو بووە.