هۆكارەكانی سوتانی ئۆتۆمبێل

18/05/2019 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/ئۆتۆمبێل

 

 

شارەزایەكی بواری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل هۆكارەكانی گرگرتنی ئۆتۆمبێل ڕوون دەكاتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێتەوە.

هۆكاری یەكەم: هەندێ كەس دەستكاری وایەری (فیول پەمپ) وایەری خۆی لێدەكەنەوەو جۆرێكی دیكەی بۆ دەبەستن كە بەرگە ناگرێت. 

هۆكاری دووەم: هەندیك وایەرمەن ئەو فیوزەی تایبەتە بۆ (فیول پەمپ) داندراوە دەیگۆڕن بە فیوزی بە هێزتر واتە ئەمپێری لە هی خۆی زیاترە لە ئەگەری هەر كێشەیەك فیوزەكە ناسوتێت لە جیاتی فیوز، (فیول پەمپ) لە شوێنی خۆی گڕ دەگرێت.

هۆكاری سێیەم: هەندێك لە وایەرمەنەكان دەستكاری شوێن (قاعیدە) ی فیتپەمپەكان دەكەن لە جیاتی ئۆرجیناڵ (فیول پەمپ) جۆكەری بۆ دەبەستن، ئەو جۆرە (فیول پەمپ) انە باشنین و لەگەڵ بەنزینی خراپ بۆ ماوەیەك كار دەكات وە هەندێك جار گڕ دەگرێت.

هۆكاری چوارەم : بەنزینەكانمان كوالێتی باش نییەو غازی گەلێك زۆرە بەشی زۆری وادەكات گڕ بگرێت.

هۆكاری پێنجەم: ئەو جۆرە بەنزینە غازیكی زۆر دروست دەكات بۆیە هەڵەیە لەكاتی تیكردنی بەنزین، شوفێران زیاد لە رادەخۆی بەنزین لە ئۆتۆمبێلەكان بكەن واباشترە پێنج لیتر لە قەبارەی خۆی كەمتر تێبكرێت.

زانیاری ئۆتۆمبێل Information Car