منداڵیک رادەى زیرەکیەکەى لە "ئەنیشتاین" زیاترە

13/05/2016 - 21:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

کوردیو - تایبەت

مندالێکى سیریلانکى پێش زاناى گەورە ئەلبێرت ئەنیشتاین دەکەوێ لە رادەى زیرەکى ، بەو هۆیەوە دەبێتە ئەندالى رێکخراوى (مینسا) کە تایبەتە بە کەسانى لەرادەبەر زیرەک و بلیمەت لە زیاتر لە 100 وڵات.

(نیشى ئۆجالى) ئەو مندالەى کە تەمەنى 10 سالەو بەرەچەلەک سیریلانکى یە یەکێکە لەو کەسە بچوکانەى کە توانیوێتى ببێتە خاوەنى نازناوى بەرزترین ئاستى زیرەکى لە وڵاتى بەریتانیا کە رادەى زیرەکیەکەى دەگاتە 162 نمرە بەپێ ى هەلسەنگاندنى رێکخراوى (مینسا) بەپێ ى راپۆرتى رۆژنامەى دەیلى مەیلى بەریتانى .

نیشى توانى بەرزترین رێژە بەدەست بێنێ لە هەڵسەنگاندنى یەکەم کە بە هەڵسەنگاندنى (Cattell III B) ناسراوە توانى 162 نمرە بەدەست بێنێ هەڵسەنگاندنەکە بریتیە لە 150 پرسیار کە نیشى توانى پێش تەواوبونى کاتى دیاریکراو پرسیارەکانى وەڵام بداتەوە ، و لە هەڵسەنگاندنى دووەم کە بە رادەى هۆشیارى رۆشبیرى ناسراوە توانى 142 نمرە بەدەست بێنێ ، هەچەندە نەیتوانى لەکاتى دیاریکراو وەڵامى هەموو پرسیارەکان بداتەوە تەنها دوو پرسیارى مابوو کاتەکەى تەواو بوو لەگەڵ ئەمەشدا نیشى توانى بگاتە بەزرترین رادەى زیرەکى لە نێوان هاوڵاتیانى بەریتانیا .

پرۆسەى هەڵسەنگاندنەکە ماوەى دوو کاتژمێر و نیو دەخایەنێ و بەپێ ى بیربۆچونەکان نمرەى (نیشى) و رادەى زیرەکیکەى کە 162 نمرەیە زیاترە لە رادەى زیرەکى زاناى بەناوبانگى بوارى فیزیا (ئەلبێرت ئەنیشتاین) بە دوو نمرە .

 

سەچاوە : هەفیکتون پۆست

وەرگێران : محمد بەرزنجى