دڵی هاوسەرەكەت بەمانە خۆش بكە

14/05/2016 - 08:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ژیانی هاوسەرگیری لەسەردەمی ئێستای جەنجاڵی ژیان زۆرجار كۆسپ و تەگەرەی زۆری دێتە سەر ڕێگەو ڕەنگە زۆرجار مرۆڤ تووشی زۆر قەیرانی سەربارەكی ژیان بكات و ناڕەحەتی بكات.

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە مرۆڤ ڕێگەنەدات قەیران و كۆسپەكانی ژیانی ژیانی ئاڵۆزبكات و كاریگەری تەنانەت بەسەر ژیانی تایبەتی خۆیشی هەبێت، بۆیە ئەم چەند خاڵە خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی هەر ئەوەندەش بێت بتوانێت خۆرشاگر بێت و كۆڵ نەدات لەبەرامبەر نەهامەتییەكانی ژیانیدا.

1. ئەمرۆ هەر تۆ لەخەیاڵمدابویت : كاتێك دەگەڕێیتەوە ماڵەوە پێی بڵی تۆ لە خەیاڵمدابویت یاخود زۆرجار لە كاتی ئیشەكەتدا تەلەفونی بۆ بكە، چونكە بەمە دڵی خۆش دەبێت و زیاتر بڕوای بە خۆی دەبێت.
2. بۆنەكەت زۆر خۆشە : كاتێك هەست دەكەیت بۆنێكی تازەی بەكارهێناوە پێیبڵی ئەم بۆنەت زۆر خۆشەو سەرنجی ڕاكێشاوم.
3. تۆ دایكێكی نموونەیت : وەك ئاشكرایە دایكان هەمیشە ئاگاداری منداڵەكانیان دەبن و گرنگیان پێدەدەن بۆ ئەمەش باشتر وایە تۆ یارمەتی بدەیت و ئەگەر ناتوانیت یارمەتی بدەیت ئەوا باشتر وایە پێێ بڵێیت كە تۆ دایكێكی نمونەیت و لە هەموو دایكێك زیاتر گرنگی بە منداڵەكانمان دەدەیت.
4. دڵ خۆشم كە تۆ هاوسەری منیت : هەمیشە پێی بڵی من هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم لەگەڵ تۆدا، دڵخۆشم بەوەی كە تۆ هاوسەری منیت، ئەوە یەكێك دەبێت لەو شتانەی كە وا دەكات ژنەكەت دڵخۆش ببێت و بروای بە خۆی ببێت و هەروەها دڵنیا ببێتەوە لەوەی كە تۆ ئەوت خۆش دەوێت و ناپاكی لەگەڵ ناكەیت.
5. ئەوەی تۆ دەتەوێت ئێستا دەیكەم : كاتێك داوای شتێكت لێدەكات باشتر وایە لە كاتی خۆیدا بۆی بكەیت ئەگەر نەتتوانی لەو كاتەدا ئەنجامی بدەیت و كاتێكی دیكە هەمان شتی داواكردەوە ئەوا باشتر وایە لەو كاتەدا پێی بڵێی كە ئێستا دەیكەم ئەمەش بۆئەوەی وا هەست نەكات كە داواكارییەكانی ئەو پشت گوێ دەخەیت.
6. هەوڵ بدە لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوە : باشتر وایە زیاتر لەگەڵ ئەو بچیتە دەرەوەو زۆربەی كاتەكانت بۆ ئەو تەرخان بكەیت تاكو هەست بە تەنیای نەكات.
7. لەبۆنەكاندا دیاری پێشكەش بكە : لە هەموو بۆنەیەكدا هەوڵبدە دیاری تایبەتی پێشكەش بكەیت.
8. هەمیشە پێی بڵی خۆشم دەوێی : زۆربەی جارەكان بەتایبەتی ئەو كاتانەی كە بەیەكەوەن پێی بڵی خۆشم دەوێیت و ئەم وشەیە چەند جارێك دووبارە بكەرەوەو پێی بڵێرەوە بەمەش وا دەكەیت كە باوەڕی تەواوەتیت بكات.

 

ئـ . كـ