ئەم پیشەو كارانە مەترسیدارن

14/05/2016 - 08:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بۆ ناسینی خۆی بێت یان بۆ بەدەستهێنانی بڕێك پارە بێت مرۆڤ پەنا بۆ زۆر پیشە دەبات، هەندێك لەو پیشانە مەترسیدارن بۆسەر ژیانی خۆی.
لەژیانی ئێستای مرۆڤدا لەگەڵ ئەوەی جەنجاڵیەو ئاڵۆزە، بەڵام 10 یشە دیاریكراوە وەك نامۆترین و مەترسیدارترین پیشە كەمرۆڤ ئەنجامیان بدات.

1. شیكەرەوەی خوێن : ئەو كەسانە دەبێت بەردەوام لەگەڵ خوێن مامەڵە بكەن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەو پیشەیە مەترسیدارەو كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
2. پزیشكی دادی : ئەو جێگەیە تایبەتە بەلێكۆڵینەوە لەهۆكارەكانی مردنی كەسەكان ، كەسی تایبەتمەند ناچار دەبێت پەنا بباتە بەر توێكاری كردنی جەستە، ئەوەش كاریگەری لەسەر دڵ و دەروونی ئەوانە دەبێت كەدڵیان لاوازەو بێهێزن.
3. قەساب : پیشەی قەسابی پیشەیەكی كۆنە، بەڵام دەبێت ئەو كەسەی ئەو كارە دەكات دڵ و دەروونی بەهێز بێت، چونكە مامەڵە لەگەڵ چەقۆو ئاژەڵ دەكات و رۆژانە ئەوە پیشەكەیەتی.
4. تایبەتمەند بۆ توێژینەوە لەزانستی خشۆكەكان : ئەو پیشەیە مەترسیدارەو كەسی تایبەتمەند بەبەردەوامی لەگەڵ ئەو خشۆكانە ژیان بەسەر دەبات بۆ ئەوەی ئەنجامی توێژینەوەكەی بەدەستەوە بدات و رۆژانە چاوی بەجۆرەها خشۆك دەكەوێت.
5. چاودێری كردنی بەشی توێژكاری : بەشی توێكاری یەكێكە لەبەشەكانی نەخۆشخانە گەورەكان و تێیدا ژمارەیەك مردووی تێدایەو بۆ كاروباری تاقیكردنەوەی قوتابیانی بەشی كۆلێژی پزیشكیەكان سوودی لێوەردەگیرێت.
6. كرێكاری كانەكان : پیشەیەكی مەترسیدارەو كرێكارەكانی كانەكان بەبەردەوامی لەناو كانەكان سەرقاڵی كاركردنن و شوێنەكەشیان تاریكەو تەنگەبەرەو هەوایەكی پیسی هەی بۆ هەڵمژین.
7. مردوو نێژەكان : ئەوانەی تایبەتمەندن بەناشتنی مردووەكان و كاریان شۆردن و بەرگ كردن و ناشتنی مردووە، ئەو كارە كۆنترین پیشەیە لەمێژووی مرۆڤایەتی.
8. جیهانی زیندەوەرەكان : كەسی تایبەتمەند پیشەی مامەڵەكردنە لەگەڵ جیهانی زیندەوەرەكان و مەترسیشی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، چونكە هەندێك زیندەوەری ژەهراوی هەیە.
9. چاودێری گیانلەبەرە دەریاییەكان : لەناو دەریاو زەریاكان گیانلەبەری مەترسیدارو دڕندە بوونیان هەیە، بۆیە ئەوانەی لەو بوارە كار دەكەن دەبێت زۆر وورد بن لەچۆنیەتی بەڕێوەبردنی پیشەكەیان.
10. تاوەری پەخش كردن : بەهۆی بەرزی تاوەرەكان زۆرجار ژیانی مرۆڤ دەكەوێتە مەترسی، ڕەنگە بەهۆی ووزەی كارەباوە بێت، یان بەهۆی بەرزی تاوەرەكان بێت، بۆیە ئەو پیشەیەش مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤ هەیە.