زنجیرەی (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) نمایش دەكرێت

14/05/2016 - 08:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، بەبەشداری دەیان ئەكتەری سینەمایی زنجیرەیەك لەبارەی ژیانی كەسایەتی ناسراو (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) نمایش دەكرێت.
زنجیرە تەمسیلی (ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) لەلایەن دوو كۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی فیلم كە هی ووڵاتانی قەتەرو توركیان بەرهەم دەهێندرێت.
تاكو ئێستا وێنەكانی نێو زنجیرە تەمسیلەكە لە حەوت ووڵات وێنەیان بۆ گیراوەو چوار جاریش دەقی نێو تەمسیلەكان نووسراونەتەوە.
(ئەحمەدی كوڕی حەنبەل) یەكێكە لەچوار ئیمامی چوار مەزهەبە سەرەكییەكەی ئایینی ئیسلام و لەساڵی (164) ی كۆچی لەدایك بووەو لەساڵی (241) بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووەو بۆ دەستكەوتنی زانست و زانیاری زۆر ووڵاتان گەڕاوە.

 

ئـ . كـ