لە (70) ساڵی لەزانكۆ دەرچوو

15/05/2016 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زانكۆی مێریلاند لەئەمریكا ئاهەنگی دەرچوونی بۆ قوتابیەكی ئافرەتی سازكرد كە تەمەنی (70) ساڵ بوو.
تۆڕی (ئێن بی سی) بڵاویكردۆتەوە، (فلۆرەنس بێلكینگتۆن) ئافرەتێكی تەمەن (70) ساڵەو لەئاهەنگی دەرچوونی لەزانكۆی مێریلاند لەئەمریكا ئاهەنگێكی بۆ سازكراوە.
ئەمەو بێلكینگتۆن دەرچووی بەشی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی مێریلاندەو پێشی (50) ساڵ لەمەوبەر نەیتوانی خوێندنەكەی تەواو بكات، ئەوەش بەهۆی نەبوونی قەیرانی ئابووری بووە، دواتر خێزانی پێكهێناوەو بۆتە خاوەنی چوار منداڵ.
ئەو قوتابییە ئافرەتە راشیگەیاندووە، ئەو ئێستا شانازی دەكات كە دوای (50) ساڵ خەونەكەی هاتۆتە دی، لەئاهەنگی دەرچوونیشی هەر چوار منداڵ و (23) نەوەشی ئامادەبوونەو دووپاتیشیان كردۆتەوە ئەوان شانازی بە داپیرەیان دەكەن.

 

ئـ . كـ