مێژووی دابەشكردنی كات

15/05/2016 - 11:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زۆرجار پرسیاری ئەوە لەمێشكی مرۆڤ دەخولێتەوە كە چۆن ئەو كاتە دابەشكراوە كە باس لەسیستەمی شەووڕۆژ دەكات، یان مرۆڤ چۆن توانیویەتی بگات بەو مەبەستەی كە بتوانێت كات دابەش بكات و بیكات بە (24) كاتژمێری بەدوای یەكدا.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان (بابلی) یەكان یەكەم كەسانێك بوون كە ڕۆژیان دابەش كردووەو كردوویانە بە (١٢) بەشەوە.
هەروەها (میسری) یەكانیش ڕۆژیان دابەشكردووە بەسەر (٢٤) بەش , بەشێوەیەك شەو (١٢) بەش و كاتە ڕووناكەكان (١٢) بەش .
هەر بەشێك پێی دەوترێ كاتژمێر ئەوە پێش ساڵانی (٢٠٠٠) ساڵ بەر لە ئێستا.
دواتر ڕێسای شەستی داهێنرا, كە كاتژمێری دابەش دەكرد بەسەر (٦٠) بەش (خولەك) و خولەكیشی دابەش دەكرد بەسەر (٦٠) بەش (چركە) ی تردا.
هۆكاری سەرەكی ئەو دابەشكردنە نازانین، بەڵام هەندێك گریمانە هەیە دەیبەستێتەوە بە داب و نەریتە ئایینیەكان كە لەو كاتانەدا هەبوون.

 

ئـ . كـ