پارچە چەكێكی مێژوویی فرۆشرا

16/05/2016 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەئەمریكا چەكێكی كۆن كە لەماوەی دوو سەدەی رابردوودا سەرۆكی هۆزێكی هیندییە سوورەكانی پێدەستگیركرابوو، بەبڕە پارەیەكی خەیاڵی فرۆشراوە.
خانەی (رۆك ئایلاند) بۆ مەزادی ئاشكرا رایگەیاند، چەكێك كە جۆرەكەی (وینشیستەر) بووەو لەساڵی (1886) لەسەر دەستی كەسێك (جیرۆنیمۆ) ی سەرۆكی هۆزی (ئەباچی) كە هۆزێكی بنەڕەتی ئەمریكا بووە دەستگیركراوە، بەبڕی (1.2) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
خانەی مەزادەكە ناوو ناونیشانی كڕیارەكەی ئاشكرا نەكردووە، تەنها ئاماژە بەوەدراوە كە چەكەكە ژمارە (1) ی لەسەر بووەو لەساڵی (1886) دروستكراوە.

 

 

ئـ . كـ