لەكاركردنی ئاگاداری 10 خاڵ بكە

17/05/2016 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

زۆرجار بێ‌ كارەكان بەدوای كار دەگەڕێن تاكو هەلێك و ئۆڤەرێكیان لەژیان دەستبكەوێت، بەڵام كاتێك ئەو هەلە دێتە پێشەوە ناتوانن ئیدارەی پێبدەن و سەركەوتوانە درێژەی پێبدەن، بۆیە چەند هەڵەیەك هەیە كە ڕەنگە چانسەكە كورت بكەنەوە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. درەنگ گەیشتن : زۆرجار وتراوە، دواكەوتن لەنەگەیشتن باشترە، بەڵام ئەمە لەگەڵ ژینگەی كاركردن ناگونجێت، چونكە كاتەكانی زوو گەیشتن بۆ سەر كارەكە كاریگەری بەسەر زۆر لایەنی تر دەبێت، شارەزایانی بواری كارگێریش پێیان وایە كاتێك كەسێك بۆ سەر كارەكەی دوادەكەوێت و بەردەوامیش دووبارە دەبێتەوە، ئەوا ئارەزووی بەلای كارەكەی نییە.
2. سڵاو نەكردن لەهاوڕێیانت : كاتێك بەیانیان دەچیتە سەر كارەكەت چەند خولەكێك تەرخان بكە بۆ سڵاوكردن و گفتوگۆ كردن لەگەڵ هاوڕێیانت، چونكە ئەوە كاریگەری دەبێت بۆسەر ژینگەی سەركەوتوویی كارەكەت، بەتایبەت كاتێك بەڕێوەبەر دەچێتە ژووری كاركردنی فەرمانبەرەكانی پێویستە سەرەتا سڵاوێكیان لێبكات، ئەوە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر كاركردنی فەرمانبەرەكانی، چونكە پێیان وایە بەڕێوەبەرەكەیان بەچاوێك سەیریان دەكات.
3. قاوە مەخۆرەوە : بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە، پێویستە لەسەرەتای چونت بۆ سەر كارەكەت پەنا نەبەیتە بەر خواردنەوەی قاوە، چونكە كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستی و بیركردنەوە، بەتایبەت دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل ، بۆیە وا باشە دوای كاتژمێر (10) قاوەكە بخۆیتەوە.
4. وەڵامی هەموو نامەكانی پۆستە بدەوە : پێویستە سەرەتای (10) خولەكی كاركردن لەئەركەكەت تەرخان بكەیت بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پۆستەو نامانەی كە بۆت هاتووە، بەتایبەت پێش هاتنی داواكارەكان، ئەوەش بۆ ئەوەیە تاكو هەست بكەیت ئەركەكەی سەر شانت جێبەجێكردووە.
5. بەبێ‌ پلان كار مەكە : بۆ بەجێهێنانی ئەركی كاركردنی رۆژانە، پێویستە بیرۆكەو پلان بوونی هەبێت، ئەگەرنا ئەو كارو ئەركانە جێگەی خۆی ناگرێت.
6. بەكاری ئاسان دەست پێبكە : بۆ ئەوەی هەست نەكەی كە ئەركەكان زۆرەو ناتوانی هەموویان جێبەجێبكەی، سەرەتا بەكاری ئاسان دەست پێبكە، چونكە ئەوە دەبێتە سەرەتای كارەكان.
7. لەیەك كاتدا چەند كارێك ئەنجام بدە : ئەگەر بەم شێوەیە دەستت بەكاركردن كرد، ئەوا مانای وایە ئاگاداری زۆر لایەنی ئەركەكەتی و هەستیاریت هەیە.
8. بیرۆكەی نەرێنی لەئەركەكەت دووربخەرەوە : زۆر جار كێشەو گرفتەكانی ژیانی رۆژانە جا هی دەرەوە بێت یان هی خێزانی دەبەینە نێو فەرمانگەكان، كە ئەمەش كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر سەركەوتوویی و بێ‌ كێشەیی ئەركەكەت.
9. كۆبوونەوەكان : باشترین كات بۆ سەركەوتوویی كاركردن بریتییە لەكاتی بەیانیان، بۆیە واباشە ئەو كاتە بەكۆبوونەوە بەهەدەر نەدرێت.
10. لەكاری رۆتین دووربكەرەوە : لەكاركردن حیكمەت بەكاربهێنە، خۆت سەرقاڵ مەكە بەكاری رۆتین، هەوڵ بدە سوود لەنوێترین بیرۆكە وەربگریت.

 

ئـ . كـ