دۆزەرەوەی ئەڵقەكانی نیبتۆن كۆچی دوایی كرد

19/05/2016 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ئەو فەلەكەناسەی بازنەكانی دەوری هەسارەی نیبتۆنی دۆزیەوە، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
رۆژنامەی ئەلیكترۆنی (فیس ئۆرگ) بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی نەخۆشییەوە گەورە فەلەكەناسی فەرەنسی (ئاندریە براجیچ) كۆچی دوایی كردو بەم بۆنەیەش سەرۆكی ئەو ووڵاتەو پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو گەورە زانایە كرد.
براجیچ لەساڵی (1984) لەڕێگەی بەرنامەیەك توانی بازنەكانی دەوری هەسارەی نیبتۆن بدۆزێتەوەو دواتریش لەساڵی (1986) كۆمەڵێك فەلەكەناسی تر ڕایانگەیاند، سێ‌ ئەڵقەیان لەچوار دەوری هەسارەی نیبتۆن دۆزیوەتەوەو ناویشیان نا (ئازادی و دادپەروەری و برایەتی).
پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو فەلەكەناسە سەرقاڵی تاوتوێ‌ كردنی ئەڵقەكانی چوار دەوری هەسارەی زوحەل بوو، دواتر ناسا كەوتە هاریكاری كردنی، ئێستاش هەر هەمان لێكۆڵینەوە درێژەی هەیە، بەڵام ئەمجارە بەبێ‌ ئەو فەلەكەناسە.

 

ئـ . كـ