ئەو كاتەی دڵ دەمرێت

20/05/2016 - 07:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

دڵ تەنها ترۆمپایەكی خوێن نییە، بەڵكو زۆر لەوە زیاترە…. زانایانی ئەمڕۆ باس لە مێشكێك دەكەن، كە لە دڵدایە و لە (40000) دەمارەخانە پێكدێت، واتە وەك ئەوەی ناومانناوە ” هۆش یان ئەقڵ” لە ناوەندی دڵدا هەیە، ئەوە كە هەڵدەستێت بە ئاڕاستەكردنی مێشك بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی.

سەرسوڕهێن ئەوەیە…قورئانی پیرۆز باسی لەم ڕاستییەی كردووەو خوای گەورە دەفەرموێت:
(أَفَڵمْ ێسِیرُوا فِي الْأَرْض فَتَكُونَ ڵهُمْ قُلُوبٌ ێعْقِلُونَ) سورەتی (ئەلحەج ئایەتی 46).
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەوە دووپاتدەكاتەوەو جەختی لێدەكاتەوە، كە دڵ بیردەكاتەوەو دەزانێت و هۆشمەندە، بەڵام دەبێت مرۆڤی ئاگاداری ئەوە بێت دڵی نەمرێنێت بەچەند هۆكارێكی لاوازەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. دڵ دەمرێت كاتێك كێشەو غەمەكان زۆربوون.
2. دڵ دەمرێت كاتێك بەبێ‌ هۆكار پێدەكەنی.
3. دڵ دەمرێت كاتێك متمانە بەكەسە نزیكەكانت ناكەی.
4. دڵ دەمرێت كاتێك یادی خوا لەبیر دەكەی.
5. دڵ دەمرێت كاتێك بێ‌ ئومێد دەبیت لەرەحمەتی بەرفراوانی خوا.
6. دڵ دەمرێت كاتێك چارەسەرێكی ئەقڵانی بۆ كێشەكان نادۆزینەوە.
7. دڵ دەمرێت كاتێك هەست دەكەی كەسێكی تر رقیان لێتە.
8. دڵ دەمرێت كاتێك ئیرەیی دەبەی بەتواناكانی بەرامبەرت.
9. دڵ دەمرێت كاتێك تەمبەڵی دەنوێنیت لەپەرستشەكانی خوای گەورە.
10. دڵ دەمرێت كاتێك توانای زاڵ بوونمان نییە بەسەر هەڵەكانی خۆمان.
11. دڵ دەمرێت كاتێك دۆستێكی ڕاستگۆمان بۆ نادۆزرێتەوە.
12. دڵ دەمرێت كاتێك باوەڕمان وابێت نامرین.
13. دڵ دەمرێت كاتێك قورئان دەخوێنینەوەو توانای ئەزبەركردنمان نییە.
14. دڵ دەمرێت كاتێك بێهێزی خۆمان نابەینەوە لای خوای گەورە.

 

ئـ . كـ