سەیرو سەمەرەكانی هەنگوین

21/05/2016 - 07:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

یەك كیلۆ هەنگوین بەرامبەر بە پێنج كیلۆ شیرو (26) كیلۆ مۆزو (60) كیلۆ پرتەقاڵ و (50) هێلكەو (11) كیلۆ گۆشت و (12) كیلۆ سەوزە سودی هەیە.
هەروەها هەنگوینی ساغ (2000) ساڵ بمێنێتەوە تێكناچێت و خراپ نابێت, ئێستا لە مۆزەخانەی میسر هەنگوین هەیە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (2100) ساڵ پێش ئێستا.

مێش هەنگ چۆن هەنگوین دروست دەكات
* یەك هەنگ (2400000) كیلۆمەتر دەبڕێت تاكو یەك كیلۆ هەنگوین دروست دەكات, كە بەرامبەرە بە (6) ئەوەندەی گۆی زەویەوەو (48000) جار لەشانەو شوێنەكەی خۆی دەردەچێت تاكو یەك كیلۆ هەنگوین بەرهەم دێنێت, هەروەها نزیكەی یەك ملیۆن جۆر گوڵ و شتی تری پێویستە بۆ بەرهەم هێنانی یەك كیلۆ هەنگوین بەسەردەكاتەوە.
* شارەزایان لەو باوەڕەدان باشترین جۆری هەنگوین ئەوەیە كە لەچیاو شاخەكان بەرهەم بهێنرێت، چونكە مێش هەنگەكە بەروبومی سروشتی بەكاردەهێنێت لەدروست كردنی هەنگوینەكەدا.

 

ئـ . كـ