گیانلەبەرێكی سەیر دەدۆزرێتەوە

21/05/2016 - 08:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

لەكەنار دەریایەكی لەووڵاتی بەریتانیا جۆرە گیانلەبەرێكی سەیر دۆزرایەوە، پسپۆران وێڕای ئەوەی ناویان نەناوە، بەڵام گومانیان بردووە كە یەكێك بێت لەجۆرەكانی ئەژدیهای نێو دەریا.
ئەو جۆرە گیانلەبەرە درێژییەكەی زیاترە لە سێ‌ مەتر، لەكەنار دەریاكەی بەریتانیا بەمردوویی دۆزراوەتەوە.
لەكەنار دەریا مۆرڤای بەریتانیا، گیانلەبەرێكی زەبەلاح دۆزراوەتەوە، كە درێژییەكەی (3.3) مەترەو تاكو ئێستا جۆرەكەشی دیاری نەكراوە، بەڵام پسپۆران پێیان وایە یەكێكە لەجۆرەكانی ئەژدیهای نێو دەریاكان.
ئەمەو تاكو ئێستا هیچ ناوێك لەو گیانلەبەر سەیرە نەنراوە، چونكە شێوەكەی بە جوانی دیار نییە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی گومان براوە یەكێك بێت لەجۆرە دەگمەنەكانی نەهەنگ.

 

ئـ . كـ