یادی بیگ بین

03/06/2016 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

كاتژمێری‌ (بیگ بین) كە لەناوەندی‌ شاری‌ (لەندەن) ی‌ پایتەختی‌ بەریتانیادایەو بەناوبانگترین ‌و گەورەترین كاتژمێرە لەجیهاندا، لەبەرواری (3/6/1859) دا بۆ یەكەمجار كەوتە كار، (بیگ بین) لەلایەن (بینجامین هۆل) ی‌ وەزیری‌ ئاوەدانكردنەوەی‌ ئەوكاتەی‌ بەریتانیاوە دیزاین كراوەو سەرپەرشتی‌ دروستكردنی‌ تاوەرەكەی كردوە‌و بۆیە كاتژمێرەكەش هەر بەناوی‌ خۆیەوە ناونراوە، كاتژمێرەكەش لەلایەن (ئەدوارد دەنت) ەوە دروستكراوە.

لەساڵی‌ (1924) دا كاتێك ڕادیۆی‌ (بی‌ بی‌ سی‌) دامەزرا، لەدەستپێكی‌ هەموو هەواڵەكانیدا زەنگ لێدانەكانی‌ (بیگ بین) پەخش دەكرا، ئەو سیستەمە هەتا ئێستاش بەردەوامە‌و زۆربەی‌ خەڵكی‌ جیهان لەو كاتانەدا كاتژمێرەكانی‌ خۆیان ڕێك دەخەن، چونكە (بیگ بین) بەوە ناسراوە هیچ كاتێك پاش ‌و پێش ناكات.
(بیگ بین) هەتا ئێستا چەند جارێك بۆ ماوەی‌ كەم لەكار كەوتووە، بەڵام تیمی‌ تایبەت بەزوویی چاكی‌ دەكەنەوە‌و لەساڵی‌ (1977) دا درێژترین ماوەی‌ لەكار كەوتنی‌ بووە كە چاككردنەوەكەی‌ هەفتەیەكی‌ خایاند.
بەدرێژایی ئەو ماوە زۆرەی‌ تەمەنی‌ (بیگ بین) یەكجار دواكەوتووە ئەویش بەهۆی‌ ئەوەی‌ ژمارەیەكی‌ زۆر پەلەوەر بەسەر میلەكانیەوە نیشتبوونەوە.
حكومەتی‌ بەریتانیا تەنها یەكجار ڕێگەیداوە بەشێوەی‌ ڕاستەوخۆ وێنەی‌ بیگ بین پەخش بكرێت ئەویش شەوی‌ سەری‌ ساڵی‌ (2000) بوو.
كێشی‌ (بیگ بین) (12,5) تۆنە‌و درێژی‌ میلەكانی‌ (9 ‌و 14) پێیە‌و بەرزی‌ تاوەرەكەشی‌ (320) پێیە.

 

ئـ . كـ