بخوێنەوەو هێزی قسەكردن پەیدا بكە

03/06/2016 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

ئەگەر ئێمە لەڕۆژێكدا نیو كاتژمێر دابنێین بۆ خوێندنەوە كتێب بێت یان ڕۆژنامە یان هەربابەتێكی تر لەماوەی ئەم نیو كاتژمێرەدا نزیكەی 10 لاپەڕە دەخوێنینەوە لەم خوێندنەوەدا 10 پرسیار دێت بە خەیاڵماندا.
وەڵامی 10 پرسیاریش وەردەگرین، لەمانگێكدا خوێندنەوە دەكاتە 300 لاپەڕەو وەڵامی 300 پرسیار وەردەگرین، ئەگەر یەك ساڵ بەردەوام بین 3600 لاپەڕە دەخوێنینەوەو وەڵامی 3600 پرسیار وەردەگرین.
سەرەڕای ئەوەی خوێندنەوە دەمانهێنێتە قسەكردن و پڕ زانیاریمان دەكات، خوێندنەوە وەرزشی مێشكی مرۆڤە، هەروەك ئێمە چۆن پێویستمان بەبەهێز كردنی ماسولكەكانی لەش هەیە بەوەرزش و خۆراك بەوشێوەش پێویستمان بە خوێندنەوە هەیە بۆ بەهێزكردنی مێشك.

 

ئـ . كـ